بڵند ئیسماعیل: هەرکاتێک یەکێتی ئامادەبێت سەردانیان دەکەین
K24 – هه‌ولێر:
به‌رپرسی لقی دووی پارتی رایگه‌یاند، هەرکاتێک یەکێتی ئامادەبێت، وه‌ك پارتی سەردانیان دەکەن و دەشڵێت، پارتی و یەکێتی جگە لە دانیشتن و گفتوگۆ هیچ رێگەیەکی دیکەیان لەبەردەمدا نییە.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (15ـی كانوونی یه‌كه‌م/دیسێمبه‌ری 2022)، بڵند ئیسماعیل، به‌رپرسی لقی دووی پارتی، له‌میانی به‌شداریكردنی له رووماڵی تایبەتی کوردستان24 وەکو دەستپێشخەری لەپێناو گفتوگۆی لایەنەکان رایگەیاند، پارتیش نیگه‌رانی هه‌یه بەڵام نایانەوێت لە سۆشیاڵ میدیا و راگەیاندنەکانەوە پەیام بنێرێن و به‌و هۆیه‌شه‌وه، خەڵکی هەرێمی کوردستان نیگەران بکەن.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی پارتی جه‌ختی له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی له‌رێگه‌ی گفتوگۆوه كرده‌وه و گوتی، "کێشەکانی نێوان پارتی و یەکێتی گەورەکراون و دەکرێت بە دانیشتێک یان دوو دانیشتن هەمووی چارەسەربکرێن"، روونیكرده‌وه، زۆر كاری دیکەی گەورە هەیە دەتوانن بەیەکەوە ئه‌نجامی بده‌ن.
هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد، "ناکرێت هیچ حزبێکی سیاسی هەڕەشەی دوو ئیدارەیی یان کشانەوە لە حکومەت یان چوونە باوەشی بەغدا وەک کارتێکی سیاسی بەکاربهێنێت یان خۆی بە خاوەنی سامانی ناوچەیەک بزانێت بۆ ئەوەی هەڕەشەی لایەنێکی دیکەی پێ‌بکات، ئەمانە هێڵی سوورن نابێت هیچ لایەنێک دەستیان بۆ ببات".
به مه‌به‌ستی درووستكردنی زه‌مینه‌ی ئاشته‌وایی له نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و گێڕانی ڕۆڵێكی میدیایی نیشتمانیانه، دامه‌زراوه‌ی میدیایی كوردستان24، وه‌ك ئه‌ركێكی نیشتمانی ده‌ستپێشخه‌ری ئاشته‌وایی له ژێر هاشتاگی " #بەیەکەوەبوون_کوردستان_بەهێزتر_دەکات" هه‌ڵمه‌تێكی میدیایی ده‌ستپێكردووه و له میانیدا بۆچوونی سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسیی و كه‌سایه‌تییه نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان به ئامانجی له‌یه‌ك نزیككردنه‌وه‌ی لایه‌نه‌كان و چاره‌سه‌ری كێشه‌كان ده‌خاته‌ڕوو.