نهتهوه یهكگرتووهكان نیگهرانی خۆی له بڕیارێكی تویتهر رادهگهیهنێت

K24 - ههولێر:
رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان نیگەرانی خۆی لە راگرتنی هەژماری کۆمەڵێك رۆژنامەنووسی ئەمریکی لەلایەن تویتەر دەربڕی.
ستێفان دوجارێك، گوتبێژی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، رێکخراوەکە نیگەرانە لە بڕیارەکەی کۆمپانیای تویتەر لە راگرتنی هەژماری کۆمەڵێك رۆژنامەوانی ئەمریکی.
ئاشکراشیکرد، رۆژنامەوانەکان کارمەندی سی ئێن ئێن، نیویۆرك تایمز و واشنتن پۆستن، هۆکاری راگرتنەکە دەگەڕێتەوە بۆ بڵاوکراوەکانیان، کە لە دژی کۆمپانیای تویتەر و ئیلۆن مەسکی خاوەن کۆمپانیاکە بووە.
هەروەها ئاماژەی بەوەدا، بڕیارەکەی تویتەر پێشینەیەکی خراپ دروست دەکات لە کاتێکدا رۆژنامەوان لە جیهاندا بەرەنگاری سانسۆرکردن بوونەتەوە.
ئهمه له كاتێدایه، رۆژنامەنووسەکان داوای روونکردنەوە دەکەن. حکومەتی ئەڵـمانیا و کاربەدەستانی ئەوروپاش هۆشداری دەدەنە ئیلۆن مهسك خاوەنی تویتەر سەبارەت بەم پێشێلکارییه و مافی ئازادی و رادەربڕین.
وەک روونکردنەوە، خاوەنی نوێی تویتەر ئیلۆن مهسک رایگەیاندووە، یاسای داکسینگ واتە قەدەغەی ئاشکراکردن و شێرکردنی زانیاریی کەسێتی خەڵکانی دیکە كه لەسەر رۆژنامەنووسان و تهواوی خهڵك جێبەجێ دەکرێت.
وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا دژی داخستنی هەژماری رۆژنامەنووسانە و رایگهیاند، نابێت رێگری لە ئازادی رادەربڕین بکرێت.
جێگری گوتەبێژی حکومەتی ئەڵمانیاش هەڕەشە دەکات ئەگەر تویتەر لە هەنگاوە هەرەمەکییەکانی بەردەوام بێت، هەژماری خۆی لە تویتەر دەسڕێتەوە.
لە تویتێکیشدا جێگری سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا، بە یاسای خزمەتگوزاییە دیجیتاڵییەکان هەڕەشە لە مهسک دەکات.
وا چاوەڕوان دەکرێت یاساکە هاوینی داهاتوو لەسەر پلاتفۆرمی وەک تویتەر جێبەجێ بکرێت. یاساکە داوا دەکات تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان رێز لە ئازادی رادەربڕین بگرن ئەگەر نا سزایان بەسەر دەسەپێنرێت.
هەژماری رۆژنامەنووسان لە تویتەر دوای ئەوە داخرا کە رۆژنامەنووسان رەخنەیان لە سیاسەتەکانی مهسک گرت.