وه‌زیری ته‌ندروستی سیستەمێکی نوێی خوێن بەخشینی خسته‌ڕوو
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سیستەمێکی نوێی خوێن بەخشینی له سه‌نته‌ری بانكی خوێن له شاری هه‌ولێر خسته‌ڕوو.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 17ـی كانوونی یه‌كه‌می 2022، د.سامان به‌رزنجی، وه‌زیری ته‌ندروستیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له رێوڕه‌سمێكدا سیستەمێکی نوێی ئه‌لیكترۆنی تایبه‌ت به خوێن بەخشینی له سه‌نته‌ری بانكی خوێن له شاری هه‌ولێر خسته‌ڕوو و راگه‌یاند: سیسته‌مه‌كه له‌ڕووی زانستی و پزیكشییه‌كه‌وه بۆ ئێمه گرنگه و كۆمه‌ڵێك رێكاری ئاسانكاری لایه‌نی زانستی و پزیشكی ده‌كات.
گوتیشی، سیسته‌مه‌كه پیشانده‌دات، ئه‌و كه‌سه‌ی خوێن وه‌رده‌گرێت له رابردوودا چ گرفتێكی هه‌بووه و ئایا ده‌توانێت خوێن وه‌ربگرێت یان نا، بۆ ئه‌وه‌ی خوێنوه‌رگر خوێنێكی پاك و خاوێن وه‌ربگرێت و تووشی هیچ كێشه‌یه‌كی ته‌ندروستی نه‌بێته‌وه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، تاكه شوێن له هه‌رێمی كوردستان سه‌نته‌ره‌كانی گواستنه‌وه‌ی خوێنه، كه خوێن وه‌رده‌گرێت و خوێنیش "ته‌جهیز" ده‌كات بۆ نه‌خۆشخانه حكومی و ناحكومییه‌كان و هیچ شوێنێكی دیكه‌ی مافی ئه‌وه‌ی نییه، خوێن به كه‌س ببه‌خشێت و خوێن له كه‌سیش وه‌ربگرێت.