به‌بۆنه‌ی رۆژی ئاڵای كوردستانه‌وه دیزایینی پێنج پولی پۆسته بڵاوكرایه‌وه

K24 - هه‌ولێر:
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان، به‌بۆنه‌ی رۆژی ئاڵای كوردستانه‌وه دیزاینی پێنج پولی پۆستەی بڵاوكرده‌وه كه بە چەند نەخشە و وێنەیەکی جیاواز دیزایین کراون.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه (17ـی كانوونی یه‌كه‌م/دیسێمبه‌ری 2022)، فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاریی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، به‌بۆنه‌ی رۆژی ئاڵای كوردستانه‌وه، وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، دیزایینی پێنج پولی پۆسته‌ی به‌وبۆنه‌یه‌وه بڵاوكرده‌وه.
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، ئەمساڵ بەهۆی ئەوەی رۆژی ئاڵا لە دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان پشوو بوو،چالاکییه‌كان تەنیا لە قوتابخانەکان ئەنجامدران، بەڵام وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەو بۆنەیەوە پێنج پولی پۆستەی بە چەند نەخشە و وێنەیەکی جیاواز دیزایین کرد.
دوای ئەوەی لەساڵی 2009ـدا پەرلەمانی كوردستان، رۆژی 17ی كانوونی یەكەم/دیسێمبه‌ری هه‌موو ساڵێكی وەک رۆژی ئاڵای كوردستان له هەرێمی كوردستان دیاریکرد، خەڵکی هەرێمی کوردستان هەموو ساڵێک لەو رێکەوتەدا یادی ئاڵای کوردستان بەرز رادەگرن.
ئەنجومەنی نیشتمانی کوردستان لە ساڵی 1992، بڕیاڕیدا ئەو ئاڵایەی کە ئێستا لە هەرێمی کوردستان هەڵکراوە وەکو ئاڵای فەرمی و نیشانە و هێمای پێکهاتەی ''حکومەتی هەریمی کوردستان'' دیاریکرد و بڕیاریدا لەسەر هەموو دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان هەڵبکرێت.
پاشان لە ساڵی 1999، دوای ئەوەی پرۆژە یاسای ئاڵای کوردستان، لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە رەوانەی په‌رله‌مانی کوردستان کرا، لە رۆژی (11ـی تشرینی دووەمی/نۆڤێمبه‌ری 1999) هەمان ساڵ، به یاسای ژمارە 14ـی "ئاڵای کوردستان''ـی پەسندکرد.