ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر گۆڕینی ناوی قەزای دەشتی ھەولێر تاوتوێده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر گۆڕینی ناوی قەزای دەشتی ھەولێر بۆ قەزای بنەسڵاوە تاوتوێده‌كات.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 18ـی كانوونی یه‌كه‌می 2022، ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، سبه‌ی دووشه‌ممه ئه‌نجوومه‌نه‌كه كۆده‌بێته‌وه به‌مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی گۆڕینی ناوی قەزای دەشتی ھەولێر بۆ قەزای بنەسڵاوە و سەرلە نوێ ھێنانە کایەی قەزایەکی دیكه بە ناوی قەزای دەشتی ھەولێر بە سنوری جوگرافی جیاواز کە سەنتەرەکەی قوشتەپە دەبێت.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر:
کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر ئەنجام دەدرێت
ڕۆژی دوو شەممە 19ـی كانوونی یه‌كه‌می 2022، کاتژمێر 12:00 کۆبوونەوەی ئاسایی ژمارە ( 104) ئەنجام دەدەرێت بە سەرۆکایەتی دکتۆر علی ڕەشید خۆشناو لە دیوانی ئەنجومەنی پارێزگا، بە مەبەستی خستنەڕووی یاداشتی لێژنەی ناوخۆ سەبارەت بە نوسراوی پارێزگای ھەولێر ژمارە ( 1236) لە ( 15/9/2022 ) تاوتوێکردنی گۆڕینی ناوی قەزای دەشتی ھەولێر بۆ قەزای بنەسڵاوە، سەرلە نوێ ھێنانە کایەی قەزایەکی تر بە ناوی قەزای دەشتی ھەولێر بە سنوری جوگرافی جیاواز کە سەنتەرەکەی قوشتەپە دەبێت، ھەروەھا ھێنانە کایەی ناحیەی بێستانە کە سەنتەرەکەی ناحیەی بێستانەی گەورە دەبێت، ھەروەھا لکاندنی ناحیەی شەمامک بە قەزای دەشتی ھەولێر، دووبارە دارشتنەوەی سنوری کارگێری قەزاکان بە پێی دوور و نزیکی.