دیاربه‌كر.. به‌هۆی ئاڵای كوردستانه‌وه‌ پۆلیس هه‌ڵده‌كوتێته‌ سه‌ر باره‌گای چه‌ند پارتێكی سیاسیی كوردی

چه‌ند ئاڵایه‌كی كوردستان دوای هێنانه‌خواره‌وه‌یان له‌لایه‌ن پۆلیس شاری دیاربه‌كره‌وه‌ | وێنه‌: حه‌سه‌ن كاكۆ - كوردستان24
چه‌ند ئاڵایه‌كی كوردستان دوای هێنانه‌خواره‌وه‌یان له‌لایه‌ن پۆلیس شاری دیاربه‌كره‌وه‌ | وێنه‌: حه‌سه‌ن كاكۆ - كوردستان24

K24 - هه‌ولێر:

پۆلیسیی دیاربه‌كر به‌هۆی ئاڵای كوردستانه‌ هه‌ڵیكوتایه‌ سه‌ر باره‌گای چه‌ند پارتێكی سیاسیی كوردی و ئاڵای كوردستانی له‌سه‌ر باره‌گای ئه‌و پارته‌ سیاسییانە هێنایه‌ خواره‌وه‌.  

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 19ـی كانوونی یه‌كه‌می 2022، حه‌سه‌ن، كاكۆ، په‌یامنێری كوردستان24 له‌ دیاربه‌كر رایگه‌یاند، به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا ئاڵای كوردستانیان له‌سه‌ر باره‌گاكانیان هه‌ڵكردبوو، پۆلیسی دیاربه‌كر هه‌ڵیكوتایه‌ سه‌ر باره‌گای هه‌ر یه‌ك له‌ پارتی سۆسیالیستی كوردستان (په‌سه‌كه‌)، پارتی ئازادی كوردستان (په‌ئه‌كه‌) و بزووتنه‌وه‌ی ئازادی و ئاڵای كوردستانی له‌سه‌ر بارەگای ئەو حزبانە هێنایه‌خواره‌وه‌.

په‌یامنێری كوردستان24 له‌ دیاربه‌كر راشیگه‌یاند، هیچ ئه‌ندامێكی ئه‌و پارته‌ سیاسیییه‌ كوردییانه‌ له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ ده‌ستگیرنه‌كراون، به‌ڵام تا ئێستا هێزه‌كانی پۆلیس له‌ نزیك ئه‌و باره‌گایانه‌ ماون.

ئه‌م رووداوه‌ له‌ كاتێكدایه‌، دوێنێ یه‌كشه‌ممه‌ 18ـی كانوونی یه‌كه‌می 2022، دوو هاووڵاتیی كوردی باكووری كوردستان به‌هۆی به‌رزكردنه‌وه‌ی چه‌ند باڵۆنێك له‌سه‌ر شێوه‌ی ئاڵای كوردستان له‌ 17ـی ئه‌مانگه‌ له‌ گۆڕه‌پانێكی دیاربه‌كر، له‌لایه‌ن پۆلیسی ئه‌و شاره‌وه‌ ده‌ستگیركران.

رۆژی 17ـی ئه‌م مانگه‌، به‌بۆنه‌ی رۆژی ئاڵای كوردستانه‌وه‌، هه‌ر یه‌كه‌ له‌ پارتی سۆسیالیستی كوردستان (په‌سه‌كه‌)، پارتی ئازادی كوردستان (په‌ئه‌كه‌) و بزووتنه‌وه‌ی ئازادی، ئاڵای كوردستانیان له‌سه‌ر باره‌گاكانیان هه‌ڵكرد.

وێنه‌: حه‌سه‌ن كه‌كوو - كوردستان24
وێنه‌: حه‌سه‌ن كاكۆ - كوردستان24
وێنه‌: حه‌سه‌ن كه‌كوو - كوردستان24
وێنه‌: حه‌سه‌ن كاكۆ - كوردستان24
وێنه‌: حه‌سه‌ن كه‌كوو - كوردستان24
وێنه‌: حه‌سه‌ن كاكۆ- كوردستان24
وێنه‌: حه‌سه‌ن كه‌كوو - كوردستان24
وێنه‌: حه‌سه‌ن كاكۆ - كوردستان24