مارك رووته داوای لێبوردن ده‌كات
K24 - هەولێر:
له‌باره‌ی به‌كۆیله‌كردنی مرۆڤ له‌سه‌رده‌می ده‌وڵه‌تی هۆڵه‌ندای داگیركا‌ر، مارك رووته، داوای لێبوردنی كرد و ئه‌مه‌ی به تاوانی دژ به مرۆڤایه‌تی له‌قه‌ڵه‌مدا.
له چوارچێوه‌ی پێشكه‌شكردنی گوتارێكدا، مارك رووته سه‌رۆكوه‌زیرانی هۆڵه‌ندا، ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 19ـی كانوونی یه‌كه‌م/دیسێمبه‌ری 2022)، رایگه‌یاند، به‌ناوی حكومه‌تی هۆڵه‌نداوه داوای لێبوردن ده‌كه‌م.
ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی هۆڵه‌ندا، دوای ئه‌وه دێت، به‌ر له ده‌یان ساڵ له‌هه‌ندێ وڵاتی ژێرده‌ستیدا سته‌می ئه‌نجامداوه، به‌تایبه‌ت كۆیله‌كردنی مرۆڤ.
پێشتریش به هه‌ماهه‌نگی هۆڵه‌ندییه‌كان و ئیندۆنیزییه‌كان، توێژینه‌وه‌یه‌ك له‌باره‌ی رووداوه‌كانی نێوانی 1945 تا 1949 ئه‌نجامدراوه، ده‌ركه‌وت هۆڵه‌ندییه‌كان چه‌ندین گوندی ئیندۆنیزیایان به پلان سووتاندووه و خه‌ڵكیان كردووه‌ته كۆیله، جیا له به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵمه‌تی ئه‌شكه‌نجه‌دان و له‌سێداره‌دانی به‌كۆمه‌ڵ.
توێژه‌ره‌كان له‌مباره‌یه‌وه رایانگه‌یاندووه، ته‌واوی ئه‌و تاوانانه‌ی ئه‌نجامدراون، ئه‌فسه‌ر و سیاسییه‌كان پێیهه‌ڵساون.
به‌شێك له داگیركاره‌كان داوای لێبوردنیان له‌و وڵاتانه كردووه كه سه‌رده‌مانێك چه‌ندین ناوچه‌یان له جیهاندا داگیركردووه، خه‌ڵكیان له رێگه‌ی كووشتنی به كۆمه‌ڵ و له‌ناوبردنی شار، گووند و دیهاته‌كان، ئازارداوه.