كۆنگره‌ی دووه‌می به‌غدا جه‌خت له‌سه‌ر سه‌قامگیری و رێزگرتن له سه‌روه‌ری عێراق ده‌كاته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
كۆنگره‌ی دووه‌می به‌غدا له عه‌مانی پایته‌ختی ئوردن كۆتایی به كاره‌كانی هێنا و سه‌رجه‌م وڵات و لایه‌نه به‌شداربووه‌كانی كۆنگره‌ش پشتیوانی خۆیان بۆ سه‌قامگیری و سه‌روه‌ری عێراق دووپاتكرده‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (20ـی كانوونی یه‌كه‌م-دیسێمبه‌ری 2022)، دوای كۆتاییهاتنی كاره‌كانی كۆنگره‌ی دووه‌می به‌غدا، له به‌لاغی كۆتایی كۆنگره‌كه‌دا به‌رده‌وامی كۆنگره‌كه و به‌ستنی خولی سێیه‌م له داهاتوودا دووپاتكرده‌وه كه دواتر به راوێژكردن شوێن و واده‌كه‌ی دیاریده‌كه‌ن.
ده‌قی به‌لاغی كۆتایی كۆنگره‌ی دووه‌می به‌غدا:
له‌ژێر رۆشنایی بڕیاری كۆنگره‌ی به‌غدا كه له (28ـی ئاب/ئۆگێستی 2021) ئه‌نجامدرا، له‌سه‌ر داواكاری شا عه‌بدوڵڵای دووه‌می كوڕی حوسێن، دوای هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئیمانوێڵ ماكڕۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا و محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، شانشینی ئوردنی پێشوازی له كۆنگره‌ی دووه‌می به‌غدا بۆ هه‌ماهه‌نگی و هاوبه‌شی له رۆژی (20ـی كانوونی یه‌كه‌م/دیسێمبه‌ری 2022) له ناوچه‌ی ده‌ریای مردوو كرد.
به‌شداربووان له كۆنگره‌كه سوپاسگوزاری خۆیان ئاراسته‌ی وڵاتی ئوردن كرد بۆ پێشوازیكردن و رێكخستنی ئه‌م كۆنگره‌یه، هه‌روه‌ها هه‌ردوو وڵاتی ئوردن و عێراق سوپاسی رۆڵی هه‌ماهه‌نگی فه‌ره‌نسایان كرد له ده‌ستپێكردنی كۆنگره‌ی به‌غدا و به‌شداریكردنی له هه‌ردوو خوله‌كه‌یدا.
بەشداربووان بەردەوامیی کارەکانیان دووپات کردەوە بۆ بنیاتنانی دەرئەنجامەکانی یەکەم دانیشتنی کۆنفرانسی بەغدا و بەردەوامبوون لە هاوکاریكردنی عێراق بۆ پشتیوانی لە ئاسایش، سەقامگیری، سەروەری، پرۆسەكانی دیموکراسی و دەستووری و هەوڵدان بۆ گفتوگۆكردن وەک رێگەچارەسەر بۆ ناكۆكییه هه‌رێمییه‌كان. هاوکات پشتیوانی خۆیان بۆ عێراق دووپاتکردەوە لە رووبەڕووبوونەوەی هەموو ئالنگارییه‌كان، لەوانەش ئالنگاری تیرۆر، کە عێراق قوربانی زۆریداوه و به هاوکاری نێودەوڵەتی و ناوچەیی سەرکەوتنی مێژوویی له‌و رووه‌وه بەدەستهێناوه. هه‌روه‌ها بەشداربووانی كۆنگره‌ی دووه‌می به‌غدا ئیدانەکردنی توندڕەوی و تیرۆر بە هەموو شێوەکانییەوە دووپاتكرده‌وه.
هه‌روه‌ها به‌شدابووان پشتیوانی خۆیان بۆ عێراق دووپاتكرده‌وه لە هەوڵەکانی بۆ چەسپاندنی دەستوور و یاسا و بەهێزکردنی حوکمڕانی و بنیاتنانی دامەزراوەكان كه توانای بەردەوامی پێشکەوتن، ئاوەدانکردنەوە، پاراستنی تواناکانی و جێبەجێکردنی خواستەکانی گەلەکەی هه‌بێت.
بەشداربووانی كۆنگره‌ی به‌غدا پاڵپشتیی خۆیان بۆ هەوڵەکانی عێراق دووپاتكرده‌وه بۆ به‌ده‌ستهێنانی پێشكه‌وتنی هه‌مه‌لایه‌نه و کارکردن بۆ بنیاتنانی ئابوورییه‌كی یه‌كگرتوو، هه‌روه‌ها هاوکاریكردنی له سێكته‌ره‌كانی دیكه‌دا، لەوانە ووزە، ئاو، پێكبه‌ستنه‌وه‌ی کارەبا، ئاسایشی خۆراک و تەندروستی، گەیاندن، پرۆژەكانی ژێرخانی و پاراستنی کەشوهەوا.
لەم چوارچێوەیەدا ئاماده‌بووانی كۆنگره‌كه، جەختیان لەسه‌ر گرنگی میکانیزمی هاوکاری سێ قۆڵی نێوان ئوردن، میسر و عێراق و ئەو پڕۆژە ئابوورییانە کردەوە کە لەو چوارچێوەیه‌دا رێککەوتنی لەسەرکراوە، لەوانەش پڕۆژەی پێكبه‌ستنه‌وه‌ی تۆڕه‌كانی کارەبای لە نێوان ئه‌و سێ وڵاته‌دا. هەروەها جەختیان لە گرنگی پڕۆژەی هاوکاری نێوان وڵاتانی ئەنجوومەنی هاریكاری کەنداو و عێراق کردەوە، بەتایبەتی لە بوارەکانی پێكبه‌ستنه‌وه‌ی تۆڕه‌كانی کارەبا و هێله‌كانی گواستنەوە، هەروەها پڕۆژە هەرێمییەکانی دیکە کە رۆڵیان ده‌بێت له گه‌شه‌سه‌ندن و به‌هێزكردنی ئابووری، هه‌روه‌ها ببێته پردێك له‌گه‌ڵ بازاڕه جیهانییەکان، کە کاریگەری ئەرێنی لەسەر هەموو ناوچەکە دەبێت.
به‌شداربووانی كۆنگره‌ی به‌غدا دووپاتیانكرده‌وه كه به‌ستنی ئه‌م كۆنگره‌یه بۆ خولی دووه‌م ده‌ربرینی په‌رۆشییه بۆ عێراق تا رۆڵی ناوه‌ندی خۆی بگێرێت له فراوانكردنی هه‌ماهه‌نگی ئابووری هه‌رێمی، ئه‌نجامدانی گفتوگۆی هه‌رێمی بۆ كۆتاییهێنان به ناكۆكییه‌كان
هه‌روه‌ها وڵات و لایه‌نه به‌شداربووه‌كان له كۆنگره‌ی به‌غدا جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه‌كرده‌وه، کە گەیشتن بە گەشەسەندنی ئابووری و سەرکەوتنی پڕۆژەکانی هه‌ماهه‌نگی هه‌رێمی په‌یوه‌سته به بنیاتنانی پەیوەندی بنیاتنەر له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌كه لەسەر بنەمای بنەماکانی دراوسێیەتی باش، دەستوەرنەدان لە کاروباری ناوخۆ، رێزگرتن لە یاسا نێودەوڵەتییەکان، قبوڵكردنی گفتوگۆ بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییه‌كان و هاوکاریكردن لە چەسپاندنی ئاسایش، سەقامگیری و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و دابینكردنی خۆشگوزەرانی.
بەشداربووان كۆنگره‌ی دووه‌می به‌غدا تاوتوێی کاردانەوەی قەیرانە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکان کرد لە سەر عێراق و ناوچەکە و دووپاتیانكرده‌وه کە زاڵبوونیان به‌سه‌ر ئه‌و كاریگه‌رییه‌كانی ئه‌و قه‌یرانانه پێویستی بە هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌شی گشتگیر هه‌یه له‌سه‌ر ئاستی ناوچەكه له‌گه‌ڵ دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌چاره‌ی ئابووری و سیاسیی کاریگەر لەسه‌ر بنه‌مای بەرژەوەندی هاوبەش، وه‌ك پاڵپشتییه‌ك بۆ پڕۆسەی گەشەپێدان لە عێراق هه‌روه‌ها رۆڵیشی ده‌بێت له گەشەپێدانی ناوچەكه.
سه‌رجه‌م وڵاتان و لایه‌نه به‌شداربووه‌كان جەختیان لە گرنگی ئه‌نجامدانی خولی سێیه‌می كۆنگره‌ی به‌غدا کردەوە، کە به رێكخستنی عێراق و فەرەنساوه دەستیپێکرد و وڵاته‌كانی ئوردن، ئیمارات، ئێران، بەحرەین، تورکیا، سعوودییە، عومان، قەتەر، کوەیت و میسر تێیدا به‌شداربوون له‌گه‌ڵ كۆمكاری وڵاتانی عەرەبی، رێکخراوی هاوکاری ئیسلامی، ئەنجوومەنی هه‌ماهه‌نگی كه‌نداو، نەتەوەیەکگرتووەکان و یەکێتی ئەوروپا. هه‌روه‌ها رێککەوتن لەسەر ئه‌نجامدانی خولی سێیەمی كۆنگره‌ی به‌غدا كه له داهاتوودا له‌باره‌ی شوێن و واده‌كه‌ی رێككه‌وتن بكرێت.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه، وڵاتی ئوردن سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ به‌شداری چالاكانه‌ی سه‌ركرده، نوێنه‌ری وڵاتان و رێكخراوه به‌شداربووه‌كان له كۆنگره‌ی به‌غدا راگه‌یاند كه ئه‌مه‌ش دووپاتكردنه‌وه‌ی په‌رۆشی ئه‌و لایه‌نانه دووپاتده‌كاته‌وه بۆ هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌ش له‌ژێر رۆشنایی ئالنگارییه‌كان كه كاری هاوبه‌شی به‌رنامه بۆ داڕێژراوی كردووه‌ته پێویستییه‌كی زۆر له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شی نێوان هه‌موو لایه‌نه‌كان و رێگه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو بۆ به‌ده‌ستهێنانی خواستی گه‌لان بۆ بنیاتنانی داهاتوویه‌كی باشتر كه ئاسایش، سه‌قامگیری، خۆشگوزه‌رانی و پێشكه‌وتنی زیاتر له خۆبگرێت.