عه‌ممار حه‌كیم هۆشداری سه‌رهه‌ڵدانی تیرۆر ده‌دات
K24 – هه‌ولێر:
عه‌ممار حه‌كیم سه‌رۆكی ره‌وتی حیكمه‌ی نیشتمانی، هۆشداری له‌پلانێكی شه‌یتانی له‌دژی عێراقییه‌كان ده‌دات و داواش له هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌كات رێوشوێنی توند بگرنه‌به‌ر.
حه‌كیم له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایكردووه، چه‌ند كاتژمێرێك به‌سه‌ر رووداوه ئازاربه‌خشه‌كه‌ی قه‌زای حه‌ویجه‌ی كه‌ركووك تێنه‌په‌ڕیبوو و تیرۆری تاریكی كۆمه‌ڵكوژییه‌كی دیكه‌ی له ده‌وروبه‌ری گوندی ئه‌لوبالی له قه‌زای خاڵس ئه‌نجامدا و به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی سڤیل كوژران و برینداربوون.
حه‌كیم راشیگه‌یاندووه، دووبارەبوونەوەی ئەم پێشێلکارییانە لە ناوچە جیاوازەکاندا، رەنگدانەوەی پلانێکی شەیتانییە و پێویستی بە وریایی زیاترە بۆ نەهێشتنی باندە تاوانکارییەکان.
دوێنێ شه‌و چه‌كدارانی داعش پەلاماری گوندێكی سەر بە قەزای خاڵسی سنووری پارێزگای دیاله‌یان دا.
گونده‌كه به‌ناوی "ئه‌لوبالی" بووه و چه‌كدارانی داعش له‌وێ په‌لاماری ئۆتۆمبێلێكی مەدەنییان داوه، به‌هۆیه‌وه هه‌شت كوژراو و سێ برینداری لێكه‌وته‌وه..
هه‌روه‌ها رۆژی 18ـی كانوونی یه‌كه‌م، لە نزیك گوندی سەفرەی سنووری شارەدێی رەشاد لە باشووری كەركووك، لەكاتی تێپەڕبوونی كاروانێكی هێزەكانی پۆلیسی فیدراڵ، بۆمبێكی چێندراو تەقییەوە و لەئاكامی تەقینەوەکدا نۆ پۆلیسی فیدراڵی گیانیان لەدەستدا و دوو کەسی دیكەش برینداربوون.
جیا له‌وه‌ش رۆژی 19ـی تشرینی دووه‌می ئه‌مساڵ، ژماره‌یه‌ك چه‌كدار لە سنووری نێوان قەرەهەنجیر و كەركووك، هێرشیانكرده سەر خاڵێكی سوپای عێراق و به‌هۆیه‌وه چوار سه‌رباز كوژران.