خلوسی ئاكار: بۆ هێرشكردنه سه‌ر په‌كه‌كه و یه‌په‌گه مۆڵه‌ت له كه‌س وه‌رناگرین
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری به‌رگری توركیا رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی پێویستی به وه‌رگرتنی مۆڵه‌ت نییه بۆ جێبه‌جێكردنی پرۆسه‌ی سه‌ربازی له دژی په‌كه‌كه و یه‌په‌گه له باكووری سووریا.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (20ـی كانوونی یه‌كه‌م/دیسێمبه‌ری 2022)، خلوسی ئاكار، وه‌زیری به‌رگری توركیا له‌میانی چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی "Il Messaggero"ـی ئیتاڵی ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، په‌كه‌كه و یه‌په‌گه ئاسایش وڵاته‌كه‌یان خستووه‌ته ژێر هه‌ڕه‌شه‌وه و ئه‌نقه‌ره بۆ پرۆسه سه‌ربازییه‌كانی له باكووری سووریا پشت به مادده‌ی 51ـی جاڕنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ده‌به‌ستێت بۆ به‌رگریكردن له‌خۆی.
وه‌زیری به‌رگری توركیا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی په‌كه‌كه له لیستی تیرۆردایه له‌لایه‌ن ناتۆ، یه‌كێتی ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا، بۆیه له هه‌وڵی به‌هه‌ڵه‌دابردنی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه له‌ڕێگه‌ی به‌كارهێنانی ناو جیاواز و روونیكرده‌وه، كه په‌كه‌كه و یه‌په‌گه یه‌ك رێكخراون و جیاوازی له نێوانیان نییه.
خلوسی ئاكار، وه‌زیری به‌رگری توركیا ره‌تیكرده‌وه وڵاته‌كه‌ی كێشه‌ی له‌گه‌ڵ كورد و هیچ پێكهاته‌یه‌كی دیكه‌دا هه‌بێت و رایگه‌یاندووه، "ئه‌نقه‌ره ته‌نها رێكخراوی تیرۆریستی ده‌كاته ئامانج" و داوای له هه‌موو هاوپه‌یمانانی وڵاته‌كه‌ی كرد له پشتیوانیكردنی ئه‌و رێكخراوانه بوه‌ستن.
زیاتر گوتی، "چۆن رێكخراوی تیرۆریستی داعش نوێنه‌رایه‌تی ئیسلام و موسوڵمانان ناكات، به‌هه‌مان شێوه په‌كه‌كه و یه‌په‌گه‌ش نوێنه‌رایه‌تی كورد ناكه‌ن".
هه‌ر له‌و چاوپێكه‌وتنه‌دا وه‌زیری به‌رگری توركیا جه‌ختی له‌سه‌ر رێزگرتنی سه‌روه‌ری و یه‌كپارچه‌یی سووریا كرده‌وه، روونیكرده‌وه، ژماره‌یه‌كی زۆر له هاووڵاتی سووری كه به‌هۆی جه‌نگه‌وه وڵاته‌كه‌یان جێهێشتووه، له توركیا پێشوازییان لێكراوه.
ئه‌م لێدوانه‌ی وه‌زیری به‌رگری توركیا له‌كاتێكدایه، رۆژی یه‌كشه‌ممه (11ـی كانوونی یه‌كه‌م/دیسێمبه‌ری 2022)، سه‌رۆكایه‌تی توركیا له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایكرد، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆككۆماری ئه‌و وڵاته په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی رووسیا ئه‌نجامداوه و داوای لێكردووه رێككه‌وتنی سۆچی جێبه‌جێبكات.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی توركیا، له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا ئه‌ردۆغان به پوتنی راگه‌یاندووه، پێویسته (یه‌په‌گه) به قووڵایی 30 كیلۆمه‌تر له سنووره‌كانی توركیا دووربخرێته‌وه.
هه‌روه‌ها رۆژی شه‌ممه‌ش (3ـی كانوونی یه‌كه‌م/دیسێمبه‌ری 2022)، ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند، به درێژایی سنووری باشووری توركیا هێڵی ئه‌منی ده‌كێشن.
گوتیشی، سوپای وڵاته‌كه‌ی ئه‌و هێڵه ئه‌منییه ته‌واوده‌كات، كه قووڵاییه‌كه‌ی 30 كیلۆمه‌تر ده‌بێت، به درێژایی سنووری باشووری توركیا دروست ده‌كرێت و هیچ پاشه‌كشه‌یه‌كی لێناكرێت.