زێلینسكی گه‌یشته ئه‌مه‌ریكا
K24 - هه‌ولێر:
ئاژانسی هه‌واڵی فرانس پرێس بڵاویكرده‌وه، ڤۆڵۆدیمێر زێلینسكی سه‌رۆكی ئۆكرانیا گه‌یشته ئه‌مه‌ریكا.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئه‌و ئاژانسه، بڕیاره زێلینسكی له‌گه‌ڵ جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا كۆببێته‌وه، كه یه‌كه‌م سه‌ردانییه‌تی دوای هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی (ئۆكرانیا رووسیا) له 24ـی شوباتی رابردوو.
لە راگەیندراوی کۆشکی سپیشدا هاتووه، فڕۆکەی سەرۆکی ئۆکرانیا لە بنکەی ئاسمانی ئەندروز نیشتووه‌ته‌وه.
کۆشکی سپی ئاشکرایکرد، ئامانجی سەردانی زیلێنسکی بۆ گفتوگۆکردنە لەسەر چۆنیەتی بەرقەرارکردنی ئاشتی لە ئۆکرانیا.
هەروەها سەرۆکی ئۆکرانیا له‌مباره‌یه‌وه ئاشکرایکرد، سەردانەکەی بۆ واشنتن بۆ سوپاسکردنی سەرۆک و گەلی ئەمریکایە لە پاڵپشتیکردنی بەردەوامییان بۆ ئۆکرانیا، ئاماژەی بەوەدا کە دانوستانی جدی لەگەڵ واشنتن دەکات بۆ بەهێزکردنی تواناکانی بەرگری ئۆکرانیا.
پێشتریش وەزیری دەرەوەی ئەمه‌ریکا رایگەیاندبوو، واشنتن سیستەمی بەرگری ئاسمانی پاتریۆت بە ئۆکرانیا دەدات.
ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا گوتی: "850 ملیۆن دۆلار وەك هاوکاری ئەمنی و ملیارێك دۆلار بۆ پەرەپێدانی بەرگری ئاسمانی دەدرێتە ئۆکرانیا".
بلینکن ئاماژەی بەوەشدا، وڵاتەکەی هاوکاری سەربازی نوێ دەداتە ئۆکرانیا و بەمەش کۆی گشتی هاوکارییە سەربازییەکانی واشنتن بۆ کیێڤ دەگاتە 21 ملیار و 900 ملیۆن دۆلار.