پێشبینی دابەزینی بەهای دۆلار دەکرێت

K24 - هەولێر

بەهۆی ئەوەی بازاڕە تازەپێگەیشتوەکان بەرەو رووبەڕووبوونەوە و کەمبوونەوەی هەڵاوسان هەنگاو دەنێن و داتاکان ئەرێنین، پێشبینی دەکرێت پێنوێنی دۆلاری ئەمەریکی لە ساڵی 2023دا بەرەو دابەزین بچێت.

ئەمە لە کاتێکدایە دۆلاری ئەمەریکی لەمساڵدا بەرزترین ئاستی تۆمارکرد بەرامبەر بە هەموو دراوە سەرەکییەکان.

بەگوێرەی پێشبینییەکانی بانکی دارایی هێرمس، کورتهێنان لە پێنوێنی دۆلاردا  لە ساڵی 2023 بگاتە %3ی بەرهەمی ناوخۆیی کە ئەمەش خاڵیکی لاوازە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بارودۆخ لە بازاڕە تازەپێگەیشتوەکاندا بەرەو باشتر دەڕوات، بەهۆی کەمبوونەوەی حاڵەتەکانی کۆرۆنا لە چین و سەقامگیربوونی بازاڕی خانووبەرە، هەروەها باشتربوونی پەیوەندییەکانی نێوان ئەوروپا و چین و ئابوورییەکی بەهێزی ژاپۆن، پاڵپشتی بازاڕە تازەپێگەیشتوەکان دەکات.