تەنیا یەك شت هەڕەشە لە ژیانی راهێنەرایەتی گواردیۆلا دەکات
پیپ گواردیۆلا، راهێنەری مانچێستەر سیتی گوتوویەتی: ژیانی راهێنەرایەتیم لەگەڵ مانچێستەر سیتی تەواو نابێت ئەگەر خولی یانە پاڵەوانەکان لەگەڵ یانەکە بەدەستنەهێنم.
مانچێستەر سیتی بە سەرکردایەتی گواردیۆلا چوارجار بووەتە پاڵەوانی پرێمەرلیگ، بەڵام تا ئێستا خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپای بەدەستنەهێناوە، تەنیا ساڵی 2020-2021 لەگەڵ یانەکە پلەی دووەمیان بەدەستهێنا لە پاڵەوانێتییەکە.
گواردیۆلا پێشتر لەگەڵ بارسێلۆنا دووجار بووەتە پاڵەوانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا لە ساڵەکانی 2008-2009 و 2010-2011، بهڵام له دوای جێهێشتنی بارسێلۆنا نهیتوانیوه چامپیۆنزلیگ بباتهوه.
پێش ئەوەی مانچێستەر سیتی رووبەڕووی لیڤەرپووڵ ببێتەوە لە رۆژی پێنج شەممە لە خولی یانە پیشەگەرەکانی ئینگلتەرا بە رۆژنامەنووسانی گوتووە: دان بەوەدا دەنێم ئەگەر خولی یانە پاڵەوانەکان بەدەستنەهێنم ژیانی راهێنەرایەتیم لەگەڵ مانچێستەر سیتی تەواو نابێت و ئارەزوو دەکەم نازناوەکە بەرزبکەمەوە.
گواردیۆلا له هاوینی 2016 بووه راهێنهری یانهی مان سیتی، لهگهڵ ئهو یانهیه سهرپهرشتی 374 یاریی كردووه، 276 یاریی بردووهتهوه، 43 بهرامبهربوون و 55 دۆڕانی ههیه.