به وێنه.. گه‌وره‌ترین ئێواره‌خوانی مانگی ره‌مه‌زان
K24 - هه‌ولێر:
مانگی ره‌مه‌زان له توركیا بووه‌ته هۆكاری پێشبڕكێ له‌نێوان شاره‌كان بۆ ئاماده‌كردنی گه‌وره‌ترین ئێواره‌خان له رووی ژماره‌ی به‌شداربووانه‌وه.
له ره‌مه‌زانی 2016دا، شاره‌وانی شاری "ئۆشاك" له ناوه‌ڕاستی توركیا، توانی گه‌وره‌ترین ئێواره‌خوان بۆ رۆژووگرانی شاره‌كه‌ی ئاماده‌بكات و رۆژی 2ی ته‌ممووز/ یۆلیۆ، له ژێر درووشمی برایه‌تی و یه‌كگرتوویی نیشتمانی، 20 هه‌زار كه‌س به‌شدارییان له ئێواره‌خوانه‌كه‌دا كرد.
رۆژنامه‌ی "خه‌به‌ر تورك" بڵاویكرده‌وه، چه‌ند په‌رله‌مانتارێكیش به‌شدارییان له‌و ئێواره‌خوانه‌دا كردووه كه له شه‌قامی عیسمه‌ت پاشای شاره‌كه‌دا ئاماده‌كرابوو.