هه‌ڵوێستی پارتی له‌ باره‌ی لێدوانه‌كانی نووری مالیكییه‌وه‌

نووری مالیكی: لەناوخۆی كوردستانیش ئاراستەیەك ھەیە پێچەوانەی سەربەخۆیی كوردستانە
https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/3219be7a-b037-4685-9df1-0147e455b0b0/ledwani%20malki%20dzhi%20kurdistan%20u%20ray%20layenekan.ism/manifest

K24 - هه‌ولێر:

نوری مالیكی سەرۆكی حزبی دەعوە، لە دیدارێكی رۆژنامه‌وانیدا، جارێكی دیكە دژایەتی خۆی بۆ جیابوونەوەی ھەرێمی كوردستان دەردەبڕێ و دەشڵێ : ئێستا لەنێو خۆی كوردستانیش ئاراستەیەك ھەیە پێچەوانەی سەربەخۆی كوردستان كار دەكات. ئەم قسانەی مالكی دوای سەردانەكەی شاندی ھاوبەشی یەكێتی و گۆڕان دێت بۆ لای ئەو سەركردەیە و لایەنەكانی دیكەی عێراقی.

نوری مالكی، ئەو پیاوەی لە دوای سەدامەوە بە دووەم كەسایەتی عێراقی دادەنرێت كە بووه‌تە سەرچاوەی نەھامەتییەكانی خەڵكی ھەرێمی كوردستان، ئەگەرچی جار جار دەستی لە دەستی سەركردە كوردەكان دەبینرێت، بەڵام رۆژ لە دوای رۆژیش پەتی دژایەتیكردنی بۆ سەربەخۆی كوردستان ئەستوور دەكات, لە تازەترین قسەشدا دوای بینینی شاندی ھاوبەشی یەكێتی و گۆڕان دەڵێت: "لەناوخۆی كوردستانیش ئاراستەیەك ھەیە پێچەوانەی سەربەخۆیی كوردستانە".

ھەفتەی رابردوو شاندێكی ھاوبەشی پەرلەمانتارانی گۆڕان و یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق سەردانی نوری مالكی سەرۆكی حزبی دەعوە و چەند حزبێكی دیكەی عێراقیان كرد. شاندەكە ئاماژەیان بەوە كرد، ئەوان ئامانجیان ڕوونكردنەوەی ڕێككەوتنامەكەیان بووە بۆ لایەنە عێراقیەكان.

سەردانی شاندی ھاوبەشی یەكێتی و گۆڕان بۆ لای نوری مالیكی لە كاتێكدایە، ئەو پیاوە چەندین جار بە سیاسەتەكانی خۆی  دژایەتی ھەرێمی كوردستانی كردووە, دەشڵێ جیابوونەوەی كوردستان لەبەرژەوەندی ھاوڵاتییانی كورددا نیە.