پشتیوان سادق: هیوادارین دوای جەژن لەگەڵ یەکێتی کۆببینەوە

"کێشەکان ئەوە نین بڵێین چارەسەر ناکرێن یان گرفتی گەورە دروست دەبن"
پشتیوان سادق ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کودستان
پشتیوان سادق ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کودستان

K24 – هەولێر

پشتیوان سادق ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کودستان لەگەڵ دووپاتکردنەوە لەوەی تیمی وەزاری یەکێتی و پارتی بەردەوام لە پەیوەندیدان، هیوای خواست دوای کۆتایی هاتنی جەژنی سەر ساڵ، لەگەڵ یەکێتی نیشتمانیی کوردستان کۆببنەوە.

پشتیوان سادق ئەمڕۆ (یەکشەممە، ٢٥ـی کانوونی یەکەم) لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا کە پەیامنێری کوردستان٢٤ لەوێ ئامادەبوو، رایگەیاند، "هیوادارین دوای جەژن لەگەڵ یەکێتی کۆببینەوە، لە کۆبوونەوەکاندا زۆر بابەت هەیە باسدەکرێن و یەک لەو بابەتانە، گۆڕانکارییەکانی حکومەتە".

ئەو، دووپاتیکردەوە کە تیمی وەزاری پارتی و یەکێتی بەردەوام لە پەیوەندی و هەماهەنگی دان و گوتی: هەندێ کێشە لە میانی کارکردندا دروستبوونە، کێشەکان زیاتر سیاسینە و هاتونەتە ناو حکومەتەوە. بڕیارمانداوە لە دوای سەری ساڵ لەگەڵ یەکێتی کۆببینەوە و ئەو کێشەبچووکانە چارسەر بکەین.

ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان هەروەها رایگەیاند، "کێشەکان ئەوە نین بڵێین چارەسەر ناکرێن یان گرفتی گەورە دروست دەبن".