سه‌عدی پیره: وشکەساڵی سیاسیمان لەگەڵ پارتی کۆتاییهات
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی جه‌خت له‌سه‌ر پێویستی ئه‌نجامدانی گفتوگۆ بۆ چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكییه‌كانی نێوان پارتی و یه‌كێتی ده‌كاته‌وه و رایده‌گه‌یه‌نێت، وشکەساڵی سیاسیمان لەگەڵ پارتی کۆتاییهات.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه (25ـی كانوونی یه‌كه‌م/دیسێمبه‌ری 2022)، سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی له لێدوانێكدا بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، ئێستا له‌یه‌كتر تێده‌گه‌ین چیمان ده‌وێت و ناشبێت كێشه‌كانمان به ناردنی په‌یام بۆ یه‌كدی چاره‌سه‌ربكه‌ین.
سه‌عدی پیره روونیكرده‌وه، وشکەساڵی سیاسیمان لەگەڵ پارتی کۆتاییهات و پێویسته بە دیالۆگی راستەوخۆ و چارەسەری برایانە ناكۆكییه‌كانی نێوان پارتی و یه‌كێتی یه‌كلایی بكرێنه‌وه.
سه‌باره‌ت به گۆڕانكاری له پۆسته وه‌زارییه‌كان، ئه‌و ئه‌ندامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، هەر لایەنێکی بەشدار لە حکومەت ئازادە بۆ تیمەکەی هەر کەسێک کاندید بکات، هه‌روه‌ها پێویستە لەسەر پرسەکان یەکدەنگ و یەکگرتووبن.