وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوید: سێ داواكراومان راده‌ستی توركیا كرده‌وه
K24 - هەولێر:
سوید سێ داواكراوی راده‌ستی توركیا كرده‌وه، كه پێشتر له‌لایه‌ن ئه‌نقه‌ره‌وه داواكرابوون.
ئه‌مڕۆ (یه‌كشه‌ممه 25ـی كانوونی یه‌كه‌م/دیسێمبه‌ری 2022)، تۆبیاس بیلسترۆم وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوید رایگه‌یاند، له‌چوارچێوه‌ی رێکەوتنی سێ لایەنەی نێوان تورکیا، سوید و فینلەندا بۆ چوونه ریزی هاوپه‌یمانی سه‌ربازی ناتۆ، سێ داواكراوی توركیامان راده‌ستی ئه‌نقه‌ره كرده‌وه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوید به ئاژانسی ئه‌نادۆڵی توركی راگه‌یاندووه، به تۆمه‌تی ئه‌ندامبوونیان له رێكخراوه‌كه‌ی فه‌تحوڵڵا گوله‌ن و په‌كه‌كه، سوید سێ داواكراوی راده‌ستی ئه‌نقه‌ره كرده‌وه.
بیلسترۆم روونیشیكرده‌وه، بۆ چوونه ریزی هاوپه‌یمانی ناتۆ، سوید له سه‌ره‌تای (كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ر)ـی داهاتوو، ده‌ستووری وڵاته‌كه‌ی هه‌موارده‌كاته‌وه، كه ئه‌ندامبوون له ریزی رێكخراوێكی تیرۆریستی به تاوان ده‌ناسێنێت.
لە مانگی حوزەیرانی 2022دا رێککەوتنێکی سێ لایەنە لەنێوان تورکیا، سوید و فینلەندا واژۆکراوە، لە چوارچێوەی ئەو رێککەوتنەدا تورکیا داوای لە سوید کردووە ژمارەیەک لەو کەسانەی بە تۆمەتی ئەندامبوون لە ریزەکانی پەکەکە و بزووتنەوەی فەتحوڵڵا گولەن داواکراون و لە سوید نیشتەجێن رادەستی تورکیا بکرێنەوە.
رێککەوتنی تورکیا لەگەڵ سوید و فینلەندا، دوای ئەوە هات کە هەردوو وڵات داوای ئەندامبوونیان لە ناتۆ کردبوو، تورکیاش ببوو بە ئاستەنگ لەبەردەم داواکەیان.
سه‌رچاوه: ئه‌نادۆڵ