سوپای تورکیا ئۆپەراسیۆنێکی نوێی دژی پەکەکە دەستپێکرد

K24 - هەولێر

سوپای تورکیا ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی لە دژی گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە شرنەخی باکووری کوردستان دەستپێکرد.

بە گوێرەی راگەیەندراوی وەزارەتی ناوخۆی تورکیا، ئەمڕۆ دووشەممە 26ی کانوونی یەکەمی 2022، لە دەوروبەری گوندەکانی شرنەخ ئۆپەراسیۆنێکیان لە دژی گەریلاکانی پەکەکە دەستیپێکردووە.

دوو رۆژ لەمەوبەریش سوپای تورکیا لە دیاربەکر، باتمان و چەولیک ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوانی دژی پەکەکە دەستپێکردووە.

بەپێی راگەیەندراوی وەزارەتی ناوخۆی تورکیا ئاشکرای، 470 ئەندامی هێزە ئەمنییەکانی تورکیا بەشدار بەشداری لەو ئۆپەراسیۆنەدا دەکەن و لە دوو رۆژی سەرەتای ئۆپەراسیۆنەکە دوو ئەشکەوت و 10 بنکە و بارەگای گەریلاکانی پەکەکە خاپوورکراون.