تاوه‌ری ئیڤڵ ده‌بێت به ماڵی به‌ریتانییه‌ك
K24 – هه‌ولێر:
تاوه‌ری "ئیڤڵ" كه به ڕوگه‌ی گه‌شتیاری پاریسی پایته‌ختی فه‌ڕنسا ناسراوه، بو به ماڵی خێزانێكی به‌ریتانی و شه‌وێك له‌و ماڵه‌دا دومێننه‌وه.
"میشێل ستیفنسۆن" و خێزانه‌كه‌ی شه‌وێك له‌ناو ئه‌و "سیمبوله به ناوبانگه فه‌ڕه‌نسی"یه‌دا ده‌ژین، دوای ئه‌وه‌ی بوون به براوه‌ی ئه‌و خه‌ڵاته، كه له‌لایه‌ن پێگه‌ی (هۆم ئه‌وای) بۆ به كرێدانی خانووی پشووه‌كان ئه‌نجامدرابوو.
ئه‌و خه‌ڵاته له‌وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌دا به "میشێل" درا، كه ئه‌گه‌ر شوقه‌كه‌ی (هۆم ئه‌وای) تاوه‌ری "ئیڤڵ" بێت و شه‌وێك تێیدا بمێنێته‌وه چی ده‌كات؟
ئه‌م پیاوه به‌ریتانیه خاوه‌نی دوو منداڵه كه نه‌خۆشی (خودته‌نهایی) ئاوتیزم"یان هه‌یه و له نێو چوار براوه‌دایه كه ده‌رفه‌تیان هه‌یه شه‌وێك له‌ناو شوقه دڵگیره‌كه‌ی نهۆمی یه‌كه‌می تاوه‌ره‌كه‌دا بمێننه‌وه،و له‌وێوه دیمه‌نه جوان و دڵگیر و سه‌رنجڕاكێشه‌كانی شاری پاریس ببینن، هه‌روه‌ها گه‌شتێك به‌و ڕاڕه‌وانه‌ی بورجه‌كه‌شدا بكه‌ن، كه بۆ هه‌موو گه‌شتیاره‌كانی دیكه كراوه‌نییه."
"ستیفنسۆن" ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، ئه‌م كاره‌ی ته‌نها له پێناو دوو منداڵه نه‌خۆشه‌كه‌یدا كردووه، چونكه به شێوه و ڕووناكی و تیشكه‌كانی تاوه‌ره‌كه سه‌رسام ده‌بن،هه‌رچه‌نده به ده‌ست نه‌خۆشی (خودته‌نهایی) ئاوتیزم" ه‌وه ده‌ناڵێنن، به‌ڵام واده‌زانم تیشك و ڕووناكییه‌كان سه‌رنجیان ڕابكێشێت،ئه‌م ده‌رفه‌ته‌ش جارێكی دیكه له ژیانیاندا دووباره نابیته‌ووه."