سەرۆکی کۆریای باکوور کۆمەڵێک بڕیاری سیاسی رادەگەیەنێت

کیم جۆنگ ئون، سەرۆکی کۆریای باکوور
کیم جۆنگ ئون، سەرۆکی کۆریای باکوور

K24 - هەولێر:

تەلەفیزۆنی فەرمی کۆریای باکوور بڵاویکردەوە، پێش هاتنی ساڵی نوێ کیم جۆن ئون سەرۆکی کۆریای باکوور لەگەڵ پارتی دەسەڵاتداری ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە و تیایدا کۆمەڵێک بڕیاری گرنگی سیاسی رادەگەیەنن.

تەلەفیزۆنی فەرمی کۆریای باکوور راشیگەیاند، لە کۆبوونەوەکە سەرجەم بەرپرسە باڵاکانی پارتی کۆمۆنیستی دەسەڵاتدار بەشداری دەکەن و چاوەڕوان دەکرێت بڕیار لەسەر زیادکردنی تاقیکردنەوەی مووشەکە بالیستییە کیشوەربڕەکان بدرێت.

هەروەها لە کۆبوونەوەکەدا چاوەڕێدەکرێت، کیم جۆن ئون دۆسیەی دۆخی ئابووری وڵات و رێکارەکانی رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا لەگەڵ دەسەڵاتدارانی وڵاتەکەی تاوتوێ بکات.