وه‌زاره‌تی دارایی عێراق ده‌سه‌ڵاتی ئاڵوگۆڕكردنی دراو به سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و داموده‌زگاكان ده‌دات
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی دارایی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند، ده‌سه‌ڵاتی ئاڵوگۆڕكردنی دراوی داوه‌ته سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و داموده‌زگاكان. به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ش، له سه‌ره‌تای ساڵی داهاتووه‌وه ژماره‌یه‌ك رێكاری كارگێری له‌نێو دامه‌زراوه‌كاندا راده‌گیرێن.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 27ـی كانوونی یه‌كه‌می 2022، وه‌زاره‌تی دارایی عێراق ژماره‌یه‌ك رێنمایی له‌باره‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئاڵوگۆڕكردنی دراو له‌نێو وه‌زاره‌ت و داموده‌زگاكانی عێراقدا بڵاوكرده‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: به‌گوێره‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی به وه‌زاره‌تی دارایی عێراق دراون و به‌گوێره‌ی برگه‌كانی مادده‌ی (13 – یه‌كه‌م) له به‌شی سێیه‌می یاسای به‌ڕێوه‌بردنی دارایی فیدراڵی ژماره (6)ـی ساڵی 2019 ـی هه‌مواركرا‌و، له‌سه‌ره‌تای مانگی یه‌كی ساڵی داهاتووه‌وه رێكاره‌كانی دامه‌زراندن، گواستنه‌وه، جێگیركردن، پله به‌رزركردنه‌وه و پاداشت له‌نێو سه‌رجه‌م فه‌رمانگه و وه‌زاره‌ته‌كاندا راده‌گیرێن.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، رێكخستنی كاروباره دارایی و یاساییه‌كان به‌گوێره‌ی رێژه‌ی خه‌رجكردنی 1/12 ده‌بێت تا په‌سه‌ندكردنی پرۆه‌یاسای بودجه‌ی ساڵی 2023ـی عێراق.