پۆلیسی سلێمانی: حه‌وت كه‌س به تۆمه‌تی ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر كچێك ده‌ستگیركران
K24 - هه‌ولێر:
لەسەر دۆسییەی دەستدرێژیكردنە سەر كچێك، پۆلیسی پارێزگای سلێمانی حه‌وت تۆمەتباری دەستگیركرد.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 27ـی كانوونی یه‌كه‌م)، راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه: دوای ئەوەی هاووڵاتییەك سكاڵای لەبەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی تۆماركرد، كە كچەكەی دیارنەماوە، پۆلیس لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكرد، بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆی كچەكە لەتۆڕی کۆمەڵایەتی تیكتۆك، دەركەوت كه ماڵی بەجێهێشتووە و لەترسا هەڵاتووە.
هه‌روه‌ها پۆلیسی سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، لێكۆڵینەوەكان له‌باره‌ی ئه‌م رووداوه دەستپێكرد، سەرەتا توانرا دوو تۆمەتبار دەستگیربكرێن، كە ڤیدیۆكەیان بڵاوكردبووه‌وه، دواتر لەماوەیەكی كەمدا كچە ونبووەكە دۆزرایەوە و دەركەوت لەماوەی دیارنەمانیدا لەلایەن پێنج تۆمەتبارەوە رفێندراوە و لەناو شوقەیەكدا دەستبەسەركراوە و دەستدرێژی سێکسیان كردۆتەسەر.
پۆلیسی پارێزگای سلێمانی جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه، لێكۆڵینەوەكان بەردەوام بوو، تا ئەو كاتەی توانرا تۆمه‌تباره‌كانی دیكه بدۆزرێنەوە و دەستگیربكرێن، لە ئێستادا سەرجەم تۆمەتباران بەناوەكانی (ب، خ، ن لەدایكبووی 2005 – م ، ر ، م لەدایكبووی 2002 –م ، م ، ق لەدایكبووی 1999 –گ ، م ، م لەدایكبووی 1988 – ب، ب، ح لەدایكبووی 1995 – چ ، ع ، ح لەدایكبووی 1993-ر ، س، س لەدایكبووی 1989 ) ده‌ستگیركراون و بە بڕیاری دادوەر راگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە و دانیان بەتاوانەكەشیان ناوە.
پۆلیس ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، دوای دۆزینەوەی كچه‌كه، بەبڕیاری دادوەر رەوانەی نەخۆشخانە كراوە، بۆ ئه‌نجامدانی چارەسەری پزیشكی و پشكنینی پێویست، دواتر رەوانەی شێڵتەر(خانەی داڵدەدان) لەسلێمانی كراوە.