كریستیانۆ رۆناڵدۆ به‌ره‌و یانه‌یه‌كی چامپیۆنزلیگ
به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی كریستیانۆ رۆناڵدۆ گفتووگۆیه‌كانی له‌گه‌ڵ یانه‌ی نه‌سڕی سعوودیه پچڕاند و له‌گه‌ڵ یانه‌یه‌كی به‌شداربووی چامپیۆنزلیگ له‌سه‌رهێڵه.
تۆڕی هه‌واڵی ESPNـی ئه‌مریكا، له راپۆرته هه‌واڵێكدا رایگه‌یاندووه خۆرخی مێندێز به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی كریستیانۆ رۆناڵدۆ په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ یانه‌ی نه‌سڕی سعوودییه راگرتووه و له‌گه‌ڵ یانه‌یه‌كی به‌شداربووی چامپیۆنزلیگ له گفتووگۆدایه، به‌بێ ئه‌وه‌ی ناوی یانه‌كه ئاشكرا بكرێت.
ئه‌م هه‌واڵه له كاتێكدایه كه به‌شێك له میدیاییه‌كان رایانگه‌یاند بوو کریستیانۆ بۆ ماوەی دوو وەرز به مووچه‌ی ساڵانه‌ی 175 ملیۆن یۆرۆ له‌گه‌ڵ یانه‌ی نه‌سڕی سعوودیه گه‌یشتووه‌ته رێككه‌وتن.
كریستیانۆ رۆناڵدۆی ته‌مه‌ن 37 ساڵ، له هاوینی 2021 گه‌ڕایه‌وه مانچێسته‌ر یونایتد، ئه‌م وه‌رزه له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كان له كۆی 16 یاری، 3 گۆڵ و 2 ئاسیستی كردووه، پێشتریش كریستیانۆ رۆناڵدۆ 438 یاریی به درێسی ریال مه‌درید كردووه، 450 گۆڵ و 131 ئاسیستی كردووه.