پەروین بوڵدان: کورد لە تورکیا لە یاسا و دادپەروەری بێبەشە

K24 - هەولێر

پەروین بوڵدان هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) لە ساڵیادی کۆمەڵکوژی رۆبۆسکێ رایگەیاند، کورد لە تورکیا لە یاسا و دادپەروەری بێبەشە و یاساکان لە بەرژەوەندی کورد نین.

هاوسەرۆکی هەدەپە گوتی: "ئەگەر کوردێک لە تورکیا داوای ماف و دادپەروەری بکات، رووبەڕووی نادادیەکی زۆر دەبێتەوە، لەم وڵاتەدا یاساکان بۆ مافی کوردان نین".

پەروین بوڵدان، راشیگەیاند: "یاساکانی تورکیا بۆ کورد وەکخۆی جێبەجێناکرێن، بەڵکو بە پێچەوانەوە جێبەجێ دەکرێن".