كەم ئاوی ھەڕەشە لە 35 میلۆن كەسی ئێران دەكات

قەیرانی بێ ئاوی لە دوو ساڵی رابردوودا شارەكانی سنەی رۆژھەڵاتی كوردستان و ئیسفەھانی ئێرانی بەتایبەتی گرتۆتەوە

- K24 ھەولێر

حەمید رەزا جانباز بەرێوەبەری گشتی ئاو و ئاوەڕۆی ئێران بە ھەواڵدەری ئیرنای راگەیاندووە، ھاوینی ئەمساڵ لە ئێران 35 میلیۆن كەس لە سێسەد و یەك شار لەژێر مەترسی كەم ئاویدان.

بە وتەی جانباز رێژەی سەرچاوەكانی ئاو تا كۆتایی ئەمساڵ 8.6% لەسەد كەم بێتەوە. بە پێی ئامارەكانی بەرێوەبەرایەتی ئاو و ئاوەڕۆی ئێران، ساڵی رابردوو سەرچاوەی ئاوی 136 شاری ئێران بە رێژەی 23 لەسەد كەمی كردووە.

ئەوە لەكاتێكدایە كە لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما رێژەی بەكارھێنانی ئاو لە ئێران زیاتر دەبێ.

قەیرانی بێ ئاوی لە دوو ساڵی رابردوودا شارەكانی سنەی رۆژھەڵاتی كوردستان و ئیسفەھانی ئێرانی بەتایبەتی گرتۆتەوە.