ناتانیاهۆ وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل سوێندنی یاسایی خوارد
K24 - هەولێر:
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی میدیا ئیسرائیلییه‌كان، به زۆرینه‌ی 63 ده‌نگ، كه‌نێست ده‌نگی به بنیامین ناتانیاهۆی سه‌رۆكی پارتی لیكۆد، وه‌ك 37مین سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل دا و سوێندی یاسایی خوارد.
له گوتارێكدا ناتانیاهۆ رایگه‌یاند، هه‌وڵه‌كانی ئێران بۆ ده‌ستكه‌وتنی چه‌كی ئه‌تۆمی هه‌ره‌س پێده‌هێنین، كه مه‌ترسییه بۆسه‌ر ئاسایش و سه‌قامگیری ئیسرائیل.
بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆکی پارتی لیکۆدی ئیسرائیل، بەوە ناسراوە کە زۆرترین ماوە لە پۆستی سەرۆک وەزیران بووە و پێشتر دوو جار بۆ ئەم پۆستە هەڵبژێردراوە.
بە گوێرەی ئەنجامی فەرمی هەڵبژاردنەکانی ئیسرائیل كە لە یەكی تشرینی دووەم بەڕێوەچوو، ناتانیاهۆ و هاوپەیمانەکانی بە بەدەستهێنانی 64 کورسی لە کۆی 120 کورسی سەرکەوتنیان بەدەستهێنا.
له به‌رامبه‌ریشدا، ئه‌و هاوپه‌یمانییه‌ته‌ی له‌لایه‌ن یائیر لابید، سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی ئیسرائیله‌وه سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرا، 55 كورسییان به‌ده‌ستهێنا.