پۆلیسی سلێمانی 16 كه‌سی به‌تۆمه‌تی هێرشكردنه سه‌ر كچه‌كه‌ی گه‌ڕه‌كی هوانه ده‌ستگیركرد

K24 - هه‌ولێر:
سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د، گوته‌بێژی پۆلیسی سلێمانی له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، 16 گه‌نجیان به‌تۆمه‌تی هێرشكردنه سه‌ر كچه‌كه‌ی گه‌ڕه‌كی هوانه له شاری سلێمانی ده‌ستگیركردووه و لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌باره‌ی رووداوه‌كه‌وه به‌رده‌وامن.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 31ـی كانوونی یه‌كه‌می 2022، سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د، گوته‌بێژی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، 16 گه‌نجیان به‌تۆمه‌تی هێرشكردنه سه‌ر كچه‌كه‌ی گه‌ڕه‌كی هوانه‌ی شاری سلێمانی ده‌ستگیركردووه، لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌باره‌ی رووداوه‌كه‌وه به‌رده‌وامن و سه‌رجه‌م تۆمه‌تباران دانیان به‌تاوانه‌كانیاندا ناوه.
گۆته‌بێژی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی راشیگه‌یاند: "ئه‌و گه‌نجانه كه سه‌رجه‌میان دانیشتووی شاری سلێمانین، خۆیان ڤیدیۆكانیان تۆماركردووه و له‌نێو تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاوكردووه‌ته‌وه". گوتیشی، "به‌شێك له‌و گه‌نجانه كه‌رسته‌ی وه‌كو چه‌قۆ، خه‌نجه‌ر و ساتووریان پێبووه".
به‌گوته‌ی سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د ئه‌و شوێنه‌ی رووداوه‌كه تێیدا رووداوه مۆڵه‌تپێدراو نییه، یه‌كه‌مجاریش نییه ئه‌و كچه سه‌ردانی شوێنه‌كه بكات. گوتیشی: كچه‌كه خه‌ڵكی سلێمانییه و ده‌ستگیرنه‌كراوه، پێشووتریش چه‌ند جار كێشه‌ی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك گه‌نج كردووه و زانیاری ته‌واومان له‌باره‌یه‌وه هه‌یه.
دوێنێ هه‌یینی 30ـی كانوونی یه‌كه‌می 2022، گرته ڤیدیۆیه‌ك نێو تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوبووه‌وه تێیدا له گه‌ڕه‌كی هوانه‌ی شاری سلێمانی ژماره‌یه‌ك گه‌نج هێرشده‌كه‌نه سه‌ر كچێك و قسه‌ی نه‌شیاوی پێده‌ڵێن. ڤیدیۆكه كاردانه‌وه‌ی تووندی لێكه‌وته‌وه و هاووڵاتییان داوای سزادانی ئه‌و گه‌نجانه‌یان ده‌كرد.