پانۆرامای گرنگترین سه‌ردانی شانده نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ هه‌رێمی كوردستان
K24 – هەولێر:
له‌ماوه‌ی ساڵی رابردوودا، مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له ژماره‌یه‌كی به‌رچاوی شانده نێوده‌ڵه‌تی و وڵاتانی جیهان كردووه، كه سه‌ره‌تا گابريێليوس لاندسبێرگيس وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ليتوانيا سه‌ردانی ده‌ستی پێكرد و دوا سه‌ردانیش جۆرجیا میلۆنی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیتاڵیا بوو.
17-1-2022
گابريێليوس لاندسبێرگيس وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ليتوانيا سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانی كرد
6-2-2022
گیرۆڵد ڤۆڵمەر سەرۆکی بەشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا و باشووری ئەوڕوپا لە وەزارەتی دەرەوەی نەمسا سه‌ردانی هه‌ولێری كرد
8-3-2022
شاندێکی ئەنجومەنى بازرگانى ئەمەریکا-کوردستان و نوێنەری ژمارەیەک کۆمپانیای ئەمەریکی سه‌ردانی هه‌ولێریان كرد
13-3-2022
جۆوی هوود جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا سه‌ردانی كوردستانی كرد
28-4-2022
شاندێكی هۆڵه‌ندی به‌سەرۆکایەتی خاتوو لیشیە شراینماخەر وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری بازرگانی دەرەوە و هەماهەنگیی گەشەپێدان سه‌ردانی هه‌ولێریان كرد
16-5-2022
شاندێکی دامەزراوەی دارایی نێودەوڵەتیی (IFC) گه‌یشتنه هه‌ولێر.
18-5-2022
سه‌ردانی خاتوو دیلان یەشیلگۆز-زێخریەس وەزیری دادی هۆڵەندا بۆ هه‌رێمی كوردستان
4-6-2022
خاتوو مارینا سێرێنی جێگری وەزیری دەرەوە و هەماهەنکیی نێودەوڵەتی ئیتاڵیا گه‌یشته هه‌رێمی كوردستان.
9-6-2022
شاندێکی پەرلەمانی ئەڵمانیا كه له ماکس لوکس و قاسم تاهر ساڵح پێكهاتبوون سه‌ردانی كوردستانیان كرد.
23-8-2022
محەمەد سادق موعتەمدیان، پارێزگاری ئازەربایجانی رۆژئاوای کۆماری ئیسلامی ئێران سه‌ردانی كوردستانی كرد .
7-9-2022
شاندێکی سەربازی بەریتانی بە سەرۆکایەتی مارشاڵ سامی سامپسن راوێژكارى باڵاى سه‌ربازيى به‌ريتانيا بۆ رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و باكوورى ئەفریقا گه‌یشته هه‌ولێر
7-9-2022
خاتوو باربارا لیف یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا بۆ كاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست سه‌ردانی هه‌ولێری كرد
21-9-2022
جەنەڕاڵ ماتیۆ ماکفەرلین فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا سه‌ردانی هه‌ولێری كرد
21-9-2022
سه‌ردانی شاندێکی ئەمەریکی بە سەرۆکایەتی سێلیست واڵەندەر یاریدەدەری وەزیری بەرگری ئەمەریکا بۆ کاروباری ئاسایشی نێودەوڵەتی بۆ كوردستان.
1-10-2022
سه‌ردانی سێناتۆر کریستیان کامبۆن سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و بەرگری و هێزە چەکدارەکانی لە ئەنجوومەنی پیرانی فەرەنسا ( سێنات) بۆ كوردستان.
5-10-2022
نيكۆلاس گرەینجەر، نوێنه‌رى ئه‌مه‌ريكا بۆ كاروبارى باكووری رۆژهەڵاتی سووريا و شاندێكى ياوه‌رى سه‌ردانی كوردستانی كرد
20-10-2022
شاندێکی کۆماری ئیسلامی ئێران بە سەرۆکایەتی مەهدی سەفەری جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری دیپلۆماسیی ئابووری سه‌ردانی هه‌ولێری كرد
26-11-2022
شاندێکی باڵای یەکێتی نێودەوڵەتیی کلدانی بە سەرۆکایەتی سام یۆنۆ له نوێنەرانی رەوەندی کلدانی لە باکووری ئەمەریکا و ئەوروپا و کلدانەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان سه‌ردانی كوردستانیان كرد
29-11-2022
کایسا ئۆلۆنگریەن وەزیری بەرگری شانشینی هۆڵەندا سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان كرد
28-11-2022
شاندێكى كۆنگرێسى ئه‌مه‌ریكا به سه‌رۆكایه‌تی كۆنگرێسمان مارك تاكانۆ كرد كه له ئه‌ندامانى كۆنگرێس ئەلیسا سلۆتکین، کۆلین ئۆڵرێد، کاتی پۆرتەر سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانیان كرد
28-11-2022
شاندێکی باڵای ژووری بازرگانیی کلدانی ئەمەریکی و دامەزراوەی کۆمەڵگەی کلدانییەکان سه‌ردانی هه‌ولێریان كرد
12-7-2022
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی ئیمارات پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا
12-7-2022
شاندێکی ئەڵمانی به‌سه‌رۆكایه‌تی تۆبیاس تۆنكل بەڕێوەبەری بەشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا لە وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانی كرد
10-12-2022
کاتالین نۆڤاک، سەرۆکی هەنگاریا به‌سه‌ردانێكی فه‌رمی گه‌یشته هه‌ولێر
23-12-2022
جۆرجیا میلۆنی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیتاڵیا به‌سه‌ردانێكی فه‌رمی گه‌یشته هه‌ولێر