شەپۆلێکی بارانبارین بەڕێوەیە

K24 – هەولێر

بەگوێرەی پێشبینیەکانی چەند پێگەیەکی کەشناسی، شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی کوردستان و عێراق دەگرێتەوە.

سادق عەتیە شارەزای بواری کەشناسی پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای سەرەتای ئەمساڵ بڵاوکردەوە و رایگەیاندووە، لە ناوەڕاستی ئەم هەفتەیە شەپۆلێکی بارانبارین عێراق دەگرێتەوە و تا کۆتایی هەفتە بەردەوام دەبێت.

روونیکردووەتەوە، بەگوێرەی خشتەکان پێشبینی دەکرێت لە ئێوارەی رۆژی دووشەممەوە بارانبارین دەست پێبکات و تا رۆژی پێنجشەممە بەردەوام دەبێت، لە هەندێک ناوچەکە بارانی بەخوڕ و هەوورە بروسکەی لەگەڵ دەبێت.

بەپێی پێشبینییەکانی ئەو شارەزایەی بواری کەشناسی لە بەسرە و شارەکانی دیکەی باشووری عێراق ئاستی بارانبارین زیاتر دەبێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، پێشبینییەکان بۆ ئەمساڵ دڵخۆشکەرن بەتایبەتی لە مانگی شوبات (2) بارانی زۆر دەبارێت.