ئومێد خۆشناو: نزیكه‌ی 60 هه‌زار گه‌شتیار له‌رێگه‌ی بازگه‌كانه‌وه بۆ ئاهه‌نگه‌كانی سه‌ری ساڵ هاتوونه‌ته هه‌ولێر
K24 - هه‌ولێر:
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر رایگه‌یاند، نزیكه‌ی 60 هه‌زار گه‌شتیاری شارەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق له‌رێگه‌ی بازگه‌كانه‌وه بۆ ئاهه‌نگه‌كانی سه‌ری ساڵ هاتوونه‌ته هه‌ولێر.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه (1ـی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایری 2023)، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، نزیکەی 60 هەزار گەشتیار لە شارەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق بۆ ئاهەنگەکانی سەری ساڵ له رێگه‌ی هه‌ردوو بازگه‌ی "شێراوا و خازر" هاتوونەتە هەولێر.
ئاماژەی بەوەشکرد، بە کۆکردنەوەی ئاماری دەروازە سنوورییەکان، ژماره‌كان زۆر زیاتر ده‌بن.
ئه‌مه له كاتێكدایه، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه (1ـی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایری 2023)، نـه‌ریمان فازڵ، به‌رپرسی راگه‌یاندنی گه‌شتوگوزاری هه‌ولێر به كوردستان24ـی راگه‌یاند، پێشبینییان نه‌ده‌كرد هێنده گه‌شتیار بۆ سه‌ری ساڵ روو له هه‌ولێر بكه‌ن و ژماره‌كه له ئاست پێشبینییه‌كانیاندا نه‌بووه.
گوتیشی: پلانه‌كانی پارێزگای هه‌ولێر و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی گه‌شتوگوزاری پارێزگاكه له‌ڕووی ئه‌منی و خزمه‌تگوزارییه‌وه، به‌شێوه‌یه‌كی زۆر باش و سه‌ركه‌وتووانه جێبه‌جێكران و زۆر به‌باشی پێشوازی له گه‌شتیاران كرا.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گه‌شتوگوزاری هه‌ولێر بۆ ئه‌مساڵ كێشه‌ی پێشوازیكردن له گه‌شتیارانی نه‌بووه و هه‌ولێر له توانایدایه له شه‌وێكدا 45 هه‌زار گه‌شتیار له‌خۆ بگرێت.
روونیشیكرده‌وه، "ژماره‌ی هێڵی گه‌رممان به سه‌رجه‌م گه‌شتیاران دابوو، بۆ ئه‌وه‌ی كاتێك تووشی كێشه یان ئاسته‌نگییه‌ك ده‌بنه‌وه، په‌یوه‌ندی به تیمه‌كانی گه‌شتوگوزاری هه‌ولێره‌وه بكه‌ن".
له‌باره‌ی به‌ڕێوه‌چوونی ئاهه‌نگ، چالاكی و رێوه‌ڕه‌سمه‌كانی سه‌ری ساڵ له پارێزگای هه‌ولێر، نه‌ریمان فازڵ ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، گه‌شتیارانی بیانی و هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان له رێوڕه‌سمه‌كانی سه‌ری ساڵدا له شاری هه‌ولێر بێ كێشه‌بوون، "توانرا سه‌رجه‌م رێوڕه‌سم و چالاكییه‌كان به‌بێ كێشه كۆتاییان پێبهێنرێت".