وەزارەتی نەوتی عێراق ئاماری مانگی رابردووی بڵاوکردەوە

K24 - هه‌ولێر:

وەزارەتی نەوتی عێراق بە پشت بەستن بە داتاکانی کۆمپانیای سۆمۆ، ئاماری سەرەتایی داهات و فرۆشی نەوتی بۆ مانگی کانوونی یەکەمی 2022 بڵاوکردەوە.

بە گوێرەی داتاکان داهاتی فرۆشی نەوت لە مانگی رابردوو 7 ملیار و 606 ملیۆن دۆلار بووە.

هەروەها بڕی 103 ملیۆن و 281 هەزار و 459 ملیۆن بەرمیل نەوت فرۆشراوە.

بە گوێرەی داتاکان هەر بەرمیلێک نەوت بە نرخی 73.64 دۆلار فرۆشراوە.

لە داتاکاندا هاتووە، بڕی 100 ملیۆن و 735 هەزار بەرمیل نەوتی لە کێڵگەکانی باشوور و ناوەڕاست و 2 ملیۆن و 223 هەزار بەرمیل نەوت لە کێڵگەی کەرکووک هەناردەکراوە.