وه‌زیری ئاسایشی ناوخۆی ئیسرائیل سه‌ردانی مزگه‌وتی ئه‌قسای كرد
K24 - هه‌ولێر:
سه‌ردانی وه‌زیری ئاسایشی ناوخۆی ئیسرائیل بۆ مزگه‌وتی ئه‌قسا كاردانه‌وه‌ی تووندی فه‌له‌ستینییه‌كانی لێكه‌وته‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (3ـی كانوونی دووه‌م/یه‌نایری 2023)، به‌ها ته‌باسی، په‌یامنێری كوردستان24 له كه‌رتی غه‌ززه رایگه‌یاند، به‌یانی ئه‌مڕۆ ئیتمار بن غه‌فیر، وه‌زیری ئاسایشی ناوخۆی ئیسرائیل سه‌ردانی مزگه‌وتی ئه‌قسای كرد.
په‌یامنێری كوردستان24 ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، بەهۆی سەردانی ئیتمار بن غەفیرەوە، ژمارەیەکی زۆر چەکدار و هێزی ئەمنی لە مزگەوتی ئەقسا جێگیرکرابوون.
سەردانەکەی وه‌زیری ئاسایشی ناوخۆی ئیسرائیل کاردانەوەی توندی لایەنە فەڵەستینییەکانی بەدواداهات و وەزارەتی دەرەوەی فەڵەستین راگەیەندراوێکی له‌وباره‌یه‌وه بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەدا، ئەو سەردانە دەبێتە هۆی دروستبوونی ئاڵۆزی زیاتر و شڵەژانی دۆخی ئاسایشی ناوچەکە.
ئه‌م سه‌ردانه له كاتێكدایه به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه گه‌نجێكی فه‌له‌ستینی به ته‌قه‌ی هێزه ئیسرائیلییه‌كان له كه‌مپی "دوهه‌یشه" له سنووری پارێزگای به‌یتولـلـه‌حم كوژرا.