فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا باره‌گاكانی په‌كه‌كه له سنووری ئاكرێ بۆردوومان ده‌كه‌ن
K24 - هه‌ولێر:
فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا بنكه و باره‌گاكانی په‌كه‌كه له سنووری ناحیه‌ی دینارتێی سه‌ر به ئاكرێ بۆردوومان ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (3ـی كانوونی دووه‌م/یه‌نایری 2023)، مه‌سعود سروشت، دانیشتووی ناحیه‌ی دینارته‌ی سه‌ر به قه‌زای ئاكرێ به كوردستان24ـی راگه‌یاند، له به‌یانی ئه‌مڕۆوه فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا به‌چڕی بنكه و باره‌گاكانی په‌كه‌كه له سنووری ناحیه‌كه‌یان بۆردوومان ده‌كه‌ن و به‌رده‌وام ده‌نگی بۆردوومانه‌كان ده‌بیستن.
ناوبراو ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا بنكه و باره‌گاكانی په‌كه‌كه له سنووری گونده‌كانی (كافیا، بابۆنا، سیرانیێ و نیپاخێ)ـی سه‌ر به ناحیه‌ی دینارتێ بۆردوومان ده‌كه‌ن.
ئه‌مه له كاتێكدایه، رۆژی سێشه‌ممه (20ـی كانوونی یه‌كه‌م/دیسێمبه‌ری 2022)، خلوسی ئاكار، وه‌زیری به‌رگری توركیا له‌میانی چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی "Il Messaggero"ـی ئیتاڵی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، په‌كه‌كه و یه‌په‌گه ئاسایش وڵاته‌كه‌یان خستووه‌ته ژێر هه‌ڕه‌شه‌وه و ئه‌نقه‌ره بۆ پرۆسه سه‌ربازییه‌كانی له باكووری سووریا پشت به مادده‌ی 51ـی جاڕنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ده‌به‌ستێت بۆ به‌رگریكردن له‌خۆی.
وه‌زیری به‌رگری توركیا ره‌تیكرده‌وه وڵاته‌كه‌ی كێشه‌ی له‌گه‌ڵ كورد و هیچ پێكهاته‌یه‌كی دیكه‌دا هه‌بێت و رایگه‌یاندووه، "ئه‌نقه‌ره ته‌نها رێكخراوی تیرۆریستی ده‌كاته ئامانج" و داوای له هه‌موو هاوپه‌یمانانی وڵاته‌كه‌ی كرد له پشتیوانیكردنی ئه‌و رێكخراوانه بوه‌ستن.
زیاتر گوتی، "چۆن رێكخراوی تیرۆریستی داعش نوێنه‌رایه‌تی ئیسلام و موسوڵمانان ناكات، به‌هه‌مان شێوه په‌كه‌كه و یه‌په‌گه‌ش نوێنه‌رایه‌تی كورد ناكه‌ن".