ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمه‌ریکا نەیتوانی سەرۆكێكی نوێ دەستنیشان بکات
K24 – هه‌ولێر:
لە یەکەم گەڕی دەنگدان، ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمه‌ریکا نەیتوانی سەرۆكێكی نوێ دەستنیشان بکات.
ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمه‌ریکا بۆ دەستنیشانکردنی سەرۆكێكی نوێ، لە یەکەم گەڕی دەنگداندا نەیتوانی سەرکەوێت، ئەمەش بۆ یەکەم جارە لە 100 ساڵی رابردوودا ئەو شکستە لەو ئەنجوومەنه رووبدات.
کێڤن مەکارسی کاندیدی کۆمارییەکان، کە زۆرینەی ئەنجوومەنەکە پێکدەهێنێت، 203 دەنگی هێنا، بۆیە نەیتوانی دەنگی پێویست کۆ بکاتەوە، هاوکات کۆمارییەکان خاوەن 222 کورسین.
لە بەرامبەریشدا 212 ئەندامی دیموکراتەکان دەنگییان بە حەکیم جێفریس دا.
ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمه‌ریکا لە پرۆسەی دەنگدانەکە بەردەوام دەبێت تاکو یەکێك لە کاندیدەکان 218 دەنگ یان زیاتر بە دەست ده‌هێنێت، بۆ ئەوەی وەك سەرۆكی ئەنجومەنەکە دەستنیشان بکرێ.
له ئێستادا نانسی پێڵۆسی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكایه، كه بۆ یه‌كه‌مجار له 2007 تا 2011، سه‌رۆكی ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه بوو و دواتر له 2019ـه‌وه تا ئێستا به‌رده‌وامه و خه‌ریكن سه‌رۆكێكی نوێ دیاری بكه‌ن.