گرێبه‌ستی ئه‌و كۆمپانیایه هه‌ڵوه‌شێندرایه‌وه كه فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدای ده‌پاراست
K24 - هەولێر:
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ره‌زامه‌ندیدا له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی ئه‌و كۆمپانیایه كه‌نه‌دییه كه ئه‌ركی پاراستنی فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدای پێسپێردرابوو.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه (4ـی كانوونی دووه‌می 2023)، ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی شارستانی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، گرێبه‌ستی كۆمپانیای (Bizins intel)ـی كه‌نه‌دی كه له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا ئه‌ركی پاراستنی ئه‌منی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدای پێسپێردرابوو، به ره‌زامه‌ندی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق هه‌ڵوه‌شێندرایه‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا، ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی شارستانی عێراق هۆكاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه بۆ ئه‌و ژماره زۆره‌ی تانه‌كانی ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و هه‌بوونی ژماره‌یه‌ك تێبینی له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك لایه‌نی چاودێرییه‌وه له‌سه‌ر كۆمپانیاكه گه‌ڕاندووه‌ته‌وه.
ئاماژه به‌وه‌شداراوه، له‌ژێر رۆشنایی ئەم تانەدانانە، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی پێكهێنا بۆ بەدواداچوون بۆ رێکارەکان و سەرپێچییەکانی پەیوەست بە بابەتی گرێبەستکردن له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه كه‌نه‌دییه‌كه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: لیژنەکە ئاماژه‌ی به بوونی چەندین پێشێلکاری لەو گرێبەستەدا كردووه، بەتایبەتی سەبارەت بە بەدەستنەهێنانی مۆڵەتی به‌ڕێكردنی ئەو پیشەیەی کە لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە دەرچووە بەپێی بڕگەکانی یاسای کۆمپانیا ئەمنییەکان ژمارە 52ی ساڵی 2017.