سوپای ئه‌مه‌ریكا: دوو موشه‌ك ئاراسته‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له رۆژهه‌ڵاتی سووریا كرا
K24 – هەولێر:
له رێگه‌ی دوو موشه‌كه‌وه، هێرشكرایه‌سه‌ر بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی هاوپه‌یمانان له رۆژهه‌ڵاتی سووریا، بێ ئه‌وه‌ی زیانی گیانی و ماددی لێبكه‌وێته‌وه.
فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی سوپای ئه‌مه‌ریكا، له چوارچێوه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، دوو موشه‌ك ئاراسته‌ی بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی هاوپه‌یمانان له رۆژهه‌ڵاتی سووریا كراوه، روانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤیش میلیشیا هاوپه‌یمانه‌كانی نزیك له ئێرانی تۆمه‌تباركرد.
ئه‌م هێرشه دوای ئه‌وه دێت، ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كه میلیشیا هاوپه‌یمانه‌كان له‌گه‌ڵ ئێران، مه‌راسیمی ساڵیادی كوژرانی قاسم سوله‌یمانی به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن، كه له (3ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2020) له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكییه‌كانه‌وه له نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا له‌گه‌ڵ ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس و 11 كه‌سی دیكه كوژران.
فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی سوپای ئه‌مه‌ریكا له راگه‌یه‌ندراوه‌كه ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 4ـی كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ری 2023)، له رێگه‌ی دوو موشه‌كه‌وه هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له نزیك كێڵگه‌ی كۆنیكۆی غاز له رۆژهه‌ڵاتی سووریا كراونه‌ته‌ئامانج و هیچ زیانێكی گیانی و ماددی لێنه‌كه‌وتووه‌ته‌وه.
كێڵگه‌ی غازی كۆنیكۆ ده‌كه‌وێته ژێر ده‌سه‌ڵاتی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات، له‌كاتی دۆزینه‌وه شوێنی هێرشه‌كه، موشه‌كێكی دیكه‌ی ئاماده‌كراو دۆزرایه‌وه.
سوپای ئه‌مه‌ریكا له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا هیچ لایه‌نێكی تۆمه‌تبارنه‌كرد، له‌به‌رامبه‌ردا كۆڵۆنێڵ جۆ بۆچینۆ گوته‌بێژی فه‌رمانده‌یی سوپای ئه‌مه‌ریكا، له‌مباره‌یه‌وه رایگه‌یاند، ئه‌م هێرشانه مه‌ترسی بۆسه‌ر سوپای هاوپه‌یمانان و دانیشتوانی ناوچه‌كه دروست ده‌كه‌ن.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه رامی عه‌بدولڕه‌حمان به‌ڕێوه‌به‌ری روانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، میلیشیاكانی نزیك له ئێرانی تۆمه‌تباركرد و رایگه‌یاند، ئه‌وان له پشتی ئه‌و هێرشانه‌ن.