کەشناسی رەوشی کەشوهەوای 48 کاتژمێری راگەیاند

K24 – هەولێر

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەو شەپۆلە باران و بەفربارینەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە، ئەمڕۆش لە چەند ناوچەیەک کاریگەرییەکانی بەردەوام دەبێت.

بەشی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ دوو رۆژ راگەیاند، بەپێی پێشبینییەکان ئەمڕۆ ئاسمان بە گشتی نیمچە هەورە و ئەگەری نمە باران لەسەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکانی سنووری پارێزگای هەولێر و سلێمانی و هەڵەبجە دەبێت، لەگەڵ بەفرێکی کەم لە دوای نیوەڕۆ کەش ئاسایی دەبێتەوە.

سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی کەشناسی رایگەیاندووە، رۆژی هەینی ئاسمان بە گشتی نیمچە هەور دەبێت، ئەگەری نمە بارانێکی کەم هەیە لەسەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان لە هەندێک کاتدا.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر:  17 پلەى سیلیزى

سلێمانی: 9  پلەى سیلیزى

دهۆک:  17 پلەى سیلیزى

کەرکووک: 15 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە: 9 پلەى سیلیزى

زاخۆ:  17 پلەى سیلیزى

سۆران:  8 پلەى سیلیزى

گەرمیان:  15 پلەى سیلیزى