له‌ هه‌ولێر كه‌سێك ده‌ستی چووه‌ خوێنی كچه‌كه‌ی

شوێنی تاوانه‌كه‌
شوێنی تاوانه‌كه‌

K24 – هه‌ولێر:

له‌ گه‌ڕه‌تی موفتی شاری هه‌ولێر كه‌سێك كچه‌ شازده‌ ساڵانه‌كه‌ی خۆی به‌ پانكه‌وه‌ هه‌ڵواسی و به‌و هۆیه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ستدا.

كچه‌كه‌ ناوی "ره‌ها"یه‌ و باوكه‌كه‌ی (ب.ف) دوای تاوانه‌كه‌، له‌ ماڵ رایكردووه‌.

به‌ گوێره‌ی زانیاری كوردستان24، ئه‌و كه‌سه‌ سێ كچی هه‌یه‌ و پێش تاوانه‌كه‌، كچه‌كانی دیكه‌ی بردووه‌ته‌ ماڵی دراوسێیه‌كیان و دواتر تاوانه‌كه‌ی ئه‌نجام داوه‌.

(ب.ف)، به‌ر له‌ دوو ساڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی لێی جیابووه‌ته‌وه‌ و له‌گه‌ڵ سێ كچه‌كه‌ی ژیانی به‌سه‌ر بردووه‌.

به‌ گوێره‌ی وته‌ی شاهێدحاڵه‌كان، به‌ر له‌ تاوانه‌كه‌، ئه‌و كه‌سه‌، نینۆكی كچه‌كه‌ی قرتاندووه‌ و بڕه‌ری تیژی له‌ سه‌ری كچه‌كه‌ داوه‌.

پێشتر ئه‌و كه‌سه‌ فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ ده‌رچووه‌ و خۆی حه‌شار داوه‌ و منداڵه‌كان لای پووریان بوونه‌ و ئه‌مڕۆی به‌ ده‌رفه‌ت زانیوه‌ و گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ و تاوانه‌كه‌ی ئه‌نجامداوه‌.