بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆ لە دیاربەکر پێنج کەس گیانیان لەدەستدا
K24 – دیاربەکر
لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە دیاربەکر پێنج کەس گیان لەدەستدا و 23 کەسیش برینداربوون.
حەسەن کاکۆ، پەیامنێری کوردستان24 لە شوێنی رووداوەکە رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ 7/1/2023، پاسێک لەسەر رێگەی شارۆچکەی فارقین وەرگەڕاوە و لە ئەنجامدا پێنج کەس گیانیان لە دەستداوە 23 کەسی دیکەش برینداربوون، لە نێوانیاندا منداڵێک هەیە.
ئاماژەی بەوەشدا، بریندارەکان بۆ چارەسەر گواستراونەتەوە نەخۆشخانە و باری توندروستی ژمارەیەکیان ناجێگیرە.
پەیامنێرمان راشیگەیاند، شۆفێر و یاریدەدەرەکەی لەلایەن پۆلیسەوە دەسبەسەرن کران لێکۆڵێنەوە لەگەڵیان بەردەوامە.