کەشناسی رەوشی کەشوهەوای 48 کاتژمێری راگەیاند

دیمەنێکی بەفربارین لە چیای هەندرێن - فۆتۆ: هەڤاڵ مەلا
دیمەنێکی بەفربارین لە چیای هەندرێن - فۆتۆ: هەڤاڵ مەلا

K24 – هەولێر

بەشی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای دوو رۆژ راگەویاند، بەگوێرەی پێشبینییەکان کاریگەرییەکانی شەپۆلی بارانبارین بەردەوام دەبێت و لە هەندێک شوێن بەفرێکی کەم دەبارێت.

کەشناسی رایگەیاندووە، ئەمڕۆ ئاسمان بە شێوەیەکی گشتی لە هەرێمی کوردستان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی نمە باران لە کات و شوێنی جیا جیا، لە کاتەکانی شەودا لە پارێزگای دهۆک و دەوروبەری ئەگەری دروسبوونی تەمێکی سووک هەیە، لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان بەفرێکی کەم دەبارێت.

لەبارەی پلەی گەرما کەشناسی ئاماژەی بەوەکردووە، پلەی گەرما نزم دەبێتەوە بە (1-3) پلە بە بەراورد لە تۆمارکراوی رۆژی پێشوو.

کەشناسی پێشبینی کردووە، سبەی ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی نمە باران لە کات و شوێنی جیا جیا، لە پارێزگای دهۆک و دەوروبەری ئاسمان هەوری تەواو دەبێت، هەندێکجار بۆ نیمچە هەور دەگۆرێت، لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان بەفرێکی کەم دەبارێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 11
سلێمانی: 9
دهۆک: 11
کەرکوک: 13
هەڵەبجە: 11
زاخۆ: 11
سۆران: 8
گەرمیان: 15