ئه‌مه‌ریكا.. منداڵێكی شه‌ش ساڵان ته‌قه‌ی له مامۆستایه‌كی خۆی كرد

K24 - هه‌ولێر:
له قوتابخانه‌یه‌كی ویلایه‌تی ڤێرجینیا له ئه‌مه‌ریكا قوتابییه‌كی شه‌ش ساڵان ته‌قه‌ی له مامۆستایه‌كی خۆی كرد و برینداری كرد. پۆلیسیش رایگه‌یاند، قوتابییه‌كه ده‌ستگیركراوه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه (7ـی كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ری 2023)، پۆلیسی شاری نیۆپۆرتی ویلایه‌تی ڤێرجینیا له ئه‌مه‌ریكا، له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، له نێو یه‌كێك له قوتابخانه سه‌ره‌تاییه‌كانی ویلایه‌ته‌كه، منداڵێكی شه‌ش ساڵان ته‌قه‌ی له مامۆستایه‌كی خۆی كردووه و برینداری كردووه.
له‌باره‌ی بارودۆخی ته‌ندروستی مامۆستاكه، له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی پۆلیسدا ئاماژه به‌وه‌كراوه، بارودۆخی ته‌ندروستیی مامۆستاكه جێگیره و مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی نه‌ماوه. ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، بێجگه له مامۆستاكه، هیچ قوتابییه‌كی دیكه به‌هۆی رووداوه‌كه‌وه بریندار نه‌بووه.
هه‌رچه‌نده له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا پۆلیسی شاری نیۆپۆرتی ویلایه‌تی ڤێرجینیا هۆكاری روودانی رووداوه‌كه‌ی ئاشكرانه‌كردووه و روونینه‌كردووه‌ته‌وه چۆن قوتابییه شه‌ش ساڵانه‌كه چه‌كی ده‌ستكه‌وته‌وه، به‌ڵام به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، قوتابییه‌كه ده‌ستگیركراوه و لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.