سوودانی سه‌ردانی پاریس ده‌كات
K24 – هەولێر:
دكتۆر فوئاد حوسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق و ئیریك شۆڤالییه باڵیۆزی فه‌ره‌نسا له به‌غدا، تاووتوێی ئاماده‌كارییه‌كانی سه‌ردانی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ پاریس كرد.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق (ئه‌مڕۆ 8ـی كانوونی دووه‌م / یه‌نایه‌ری 2023) راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه: دكتۆر فوئاد حوسێن جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق، له‌گه‌ڵ ئیریك شۆڤالییه باڵیۆزی فه‌ره‌نسا له به‌غدا، كۆبووه‌وه و گفتوگۆ له‌باره‌ی ئاماده‌كارییه‌كانی سه‌ردانی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی بۆ فه‌ره‌نسا كرا، كه بڕیاره كۆتایی ئه‌م مانگه ئه‌نجامی بدات.
سوودانی له پاریس به‌ره‌نگارییه ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، هه‌روه‌ها به‌رژه‌وه‌ندییه هاوبه‌شه‌كانی نێوان پاریس و به‌غدا، سه‌قامگیری و ئاسایشی عێراق و كاریگه‌ری به‌سه‌ر ناوچه‌كه، له‌گه‌ڵ ئیمانوێڵ ماكرۆن و به‌رپرسانی فه‌ره‌نسا تاووتوێ ده‌كات.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه، په‌یوه‌ندییه هاوبه‌شه‌كانی نێوان عێراق و فه‌ره‌نسا و هاوكاری و هه‌ماهه‌نگییه‌كانی نێوان به‌غدا و پاریس، ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌ی نێوان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق و باڵیۆزی فه‌ره‌نسا له پاریس بوو، كه ئه‌مڕۆ له باڵه‌خانه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له به‌غدا به‌ڕێوه‌چوو.