سوپایه‌ك بۆ به‌رگریكردن له زیدان هاته ده‌نگ
دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی فه‌ره‌نسا لە لێدوانێکیدا بە بێ بایەخەوە باسی زیدانی کرد، سووپایه‌ك بۆ به‌رگریكردن له زیزۆ هاتنه ده‌نگ و قسەکانی سەرۆکی فیدراسیۆنی وڵاتەکەیان بە بێ رێزیکردن لەقەڵەمدا، یانه‌ی ریال مه‌دریدیش به‌یاننامه‌یه‌كی توندی بڵاوكرده‌وه.
نۆیڵ لۆ گرایت سه‌رۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی فه‌ره‌نسا له لێدوانێكدا رایگه‌یاندبوو كه ئه‌وان دیشامب به هیچ راهێنه‌رێك ناگۆڕنه‌وه و گوتبووی دەڵێن زیدان دەبێتە راهێنەری بەرازیل، گرنگی بەم شتانە نادەم، چی دەکات ئەوە پەیوەندی بە منەوە نییە، هەرگیز ئەوم نەبینیوە و هەرگیزیش بیر لەوە ناکەینەوە دەستبەرداری دیشامپ بین.
نۆیڵ گرایت له درێژه‌ی لێدوانه‌كانی بۆ رادیۆی مۆنتی كارلۆ ئه‌وه‌شی گوتووه ئه‌گه‌ر زیدان په‌یوه‌ندیشی پێوه بكات وه‌ڵامی ناداته‌وه، رۆژنامه‌نووسه‌كانیش پێویست ناكات ئه‌وه‌نده باسی زیدان بكه‌ن و با وازی لێ بێنن بۆ ئه‌وه‌ی یانه‌یه‌ك بۆ راهێنه‌رایه‌تیكردن بۆ خۆی بدۆزێته‌وه.
ئه‌م قسانه‌ی سه‌رۆكی تۆپی پێی فه‌ره‌نسا توڕه‌ییه‌كی زۆری هانده‌ران و یاریزانان و كه‌سایه‌تییه وه‌رزشییه‌كانی به دوای خۆیدا هێنا.
كلیان مباپێ هێرشبه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسا یه‌كه‌مین یاریزان بوو له دژی لێدوانه‌كه‌ی نۆیڵ لۆ گرایت هاته ده‌نگ و له هه‌ژماری فه‌رمی خۆی له تویته‌ر گوتی: زێدان فەڕەنسییە ئێمەش ڕێز لە ئەفسانەکانمان ناگرین.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه ئیمیلی ئۆدیا کاسترا، وەزیری وەرزشی فەرەنسا چووه به‌ره‌ی به‌رگریكردن له زیدان و له تویته‌ر نووسیویه‌تی: ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر زیدان كرا هه‌موومانی توڕه كرد، ناكرێت سه‌رۆكی تۆپی پێی فه‌ره‌نسا به‌مشێوه‌یه بێڕێزی به‌رامبه‌ر ئه‌فسانه‌ی تۆپی پێی وڵاته‌كه‌ی بكات، شه‌رمه‌زاری و بێ رێزییەکی گه‌وره‌یه.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، یانه‌ی ریال بەیاننامەیەکی توندی بڵاوکردووەتەوە
ریال مه‌درید له‌مباره‌یه‌وه نووسیویه‌تی: زۆر بەداخەوە بۆ قسەکانی سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی فەرەنسا لەبارەی یەکێک لە گەورەترین ئەفسانەکانی مێژووی تۆپی پێ، چاوەڕێ دەکەین بە زووترین کات ئەم هەڵەیە راستبکرێتەوە، هەروەها لە بەیاننامەکەی مێرێنگیدا هاتووە: زیدان جامی جیهانی و یۆرۆی بۆ فه‌ره‌نسا بردووه‌ته‌وه و چه‌ندان نازناوی دیكه‌ی بۆ وڵاته‌كه‌ی به‌ده‌ستهێناوه و به درێژایی ژیانی پیشه‌گه‌ری جوانترین نموونه‌ی ره‌وشت و ئاستی پێشكه‌ش كردووه.
فشارەکان بوونە هۆی ئەوەی سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی فەرەنسا بە کەمتر لە ٢٤ کاتژمێر داوای لێبوردن بکات و رایگەیاندووە: لێکدانەوەی هەڵە بۆ قسەکانم کراوە، دەمەوێت داوای لێبوردن بکەم، ئەو قسانەی من کردم هەرگیز بەشێک نین لەو رێز و پێزانینەی من هەمە بۆ زیدان وەکو یاریزان و وەکو راهێنەر.