سەرۆکایەتی لیژنەکانی پەرلەمانی عێراق دەستنیشاندەکرێن
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند، دوای ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق له‌ماوه‌ی هه‌فته‌ی داهاتوودا، سه‌رۆكایه‌تی لیژنه‌كان ده‌ستنیشانده‌كرێن.
موعین كازمی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق به میدیای عێراقی راگه‌یاند، هه‌فته‌ی داهاتوو دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه و گرنگترین ئه‌و پرۆژانه‌ی كاری له‌سه‌ر ده‌كات پرۆژه‌یاسای بودجه‌یه.
كازمی دووپاتیده‌كاته‌وه، گرنگترین ئه‌و كاره بنه‌ڕه‌تی و به‌په‌لانه‌ی په‌رله‌مانی عێراق كاری له‌سه‌ر ده‌كات، یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی 25 لیژنه‌ی په‌رله‌مان و ئه‌ندامانێتی.
ده‌شڵێت، په‌رله‌مان كار بۆ ئه‌وه ده‌كات ئه‌و پرۆژانه‌ی له رابردوودا كاریان له‌سه‌ر نه‌كراوه بۆ خزمه‌تی هاووڵاتیان ده‌یهێنێته‌وه سه‌ر مێزی گفتوگۆ و په‌سه‌ندی ده‌كات.