فارس عیسا بۆ كوردستان24: به‌غدا 400 ملیار دیناره‌كه‌ ره‌وانه‌ی هه‌رێم ده‌كات

دیناری عێراقی
دیناری عێراقی

K24 - هه‌ولێر:

سه‌رۆكی نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ به‌غدا بۆ كوردستان24 ئاشكرایكرد، حكومه‌تی عێراق 400 ملیار دیناره‌كه‌ ره‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ (10ـی كانوونی دووه‌م/یه‌نایری 2023)، فارس عیسا، سه‌رۆكی نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ به‌غدا به‌ كوردستان24ـی راگه‌یاند، دوای ره‌زامه‌ندی حكومه‌تی عێراق بۆ ناردنی 400 ملیار دیناره‌كه‌، رێكاره‌كانی ناردنی بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌ستپێكردووه‌. 

به‌ گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، رۆژی (13ـی كانوونی یه‌كه‌م/دیسێمبه‌ری 2022)، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق به‌ سه‌رۆكایه‌تی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، بڕیاریدا به‌ ناردنی 400 ملیار دینار بۆ مانگەکانی یازدە و دوازدەی هه‌رێمی كوردستانی بۆ ئه‌مساڵدا.