ئه‌پێكی نوێی مۆبایل هۆشداری ده‌دات له ئه‌نجامدانی سێكس
هه‌ولێر:
وڵاتی ئایسله‌ند، كه دانیشتووانه‌كه‌ی 333 هه‌زار كه‌سه، ئه‌پێكی نوێ به‌ناوی "Íslendingabók"، واتا كتێبی ئایسله‌ندییه‌كان، تایبه‌ت به سیسته‌می ئاندرۆید ده‌خاته به‌رده‌ست به‌كارهێنه‌رانی مۆبایله هۆشمه‌نده‌كان.
كاری ئه‌و ئه‌په نوێیه، هۆشداریدانه له ئه‌نجامدانی سێكس و ئاگاداركردنه‌وه‌ی كه‌سه‌كان، له په‌یوه‌ندی و نزیكییان به‌یه‌كه‌وه، به‌و پێیه‌ی پێشتر خه‌ڵكێكی زۆری ئه‌و وڵاته، هاوسه‌رگیری و سێكسیان له‌گه‌ڵ كه‌سانی نزیكی خۆیان كردووه به‌بێ ئه‌وه‌ی یه‌كتر بناسن.
وێبسایتی "مۆرگن پۆست"ی ئه‌ڵمانی بڵاویكردووه‌ته‌وه، به‌كارهێنه‌ران ده‌توانن ناوی كه‌سی به‌رامبه‌ر له‌و ئه‌په نوێیه بنووسن بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م داتا‌و زانیاری له باره‌ی ئه‌و كه‌سه‌وه وه‌ربگرن، به‌تایبه‌تیش په‌یوه‌ندی نزیكی و خزمایه‌تییان له‌گه‌ڵ یه‌كدی.
ئه‌و ئه‌په له‌لایه‌ن په‌ره‌پێده‌رانی به‌رنامه‌كانی مۆبایل دروستكراوه و به گرنگترین ئه‌پی مۆبایل داده‌نرێت بۆ كچ و كوڕه گه‌نجه‌كانی ئایسله‌ند، ئه‌و ئه‌په له‌كاتی نزیكبوونی كه‌سه‌كان له یه‌كتر، له رووی په‌یوه‌ندی خزمایه‌تییه‌وه، هۆشداری ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی له ئه‌نجامدانی سێكس دووربكه‌ونه‌وه.
ئه‌و ئه‌په نوێیه تا ئێستا زیاتر له 50 هه‌زار جار داونڵۆدكراوه، ئه‌وه‌ش به به‌راورد به رێژه‌ی دانیشتوانی ئه‌و وڵاته، یه‌كجار زۆره، به‌تایبه‌تیش ئه‌په‌كه هێشتا بۆ به‌كارهێنه‌رانی ئایفۆن، واتا سیسته‌می "ئای ئۆ ئێس" به‌رده‌ست نییه و ته‌نها به‌كارهێنه‌رانی ئه‌ندرۆید ده‌توانن سوودی لێوه‌ربگرن.