مەسرور بارزانی بەرەو بەغدا بەڕێکەوت

K24 - هەولێر

ئەمڕۆ چوارشەممە 11/1/2023، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەرۆکایەتی شاندێکی باڵای حکومەت، بەرەو بەغدا بەڕێکەوت.

سەرۆکی حکومەت لە بەغدا، لەگەڵ هەر چوار سەرۆکایەتییەکانی عێراق، سەرۆک وەزیران محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک کۆمار لەتیف رەشید، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران محەممەد حەلبوسی و سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری  فائق زێدان کۆدەبێتەوە.

لە کۆبوونەوەکاندا، گفتوگۆ دەربارەی چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ، لەسەر بنەمای دەستوور و رێککەوتنی لایەنەکان بۆ پێکهێنانی حکومەت و کارنامەی وەزاری دەکرێت.

هەروەها برەودان بە هاریکاری و هاوئاهەنگیی نێوان هەردوولا لەپێناو رووبەڕووبوونەوەی کێشە و ئاستەنگەکان و چارەسەرکردنیان تاووتوێ دەکرێت.