چاودێرێكی سیاسی: سه‌ردانه‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی بۆ به‌غدا له‌كاتێكی زۆر گونجاو‌دا ئه‌نجامدرا
K24 - هه‌ولێر:
چاودێرێكی سیاسی رایگه‌یاند، سه‌ردانه‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا له كاتێكی زۆر گونجاو‌دا ئه‌نجامدراوه و كاریگه‌ری ئه‌رێنی ده‌بێت له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و عێراق.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه (11ـی كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ری 2023)، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌یاوه‌ری شاندێكی باڵای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌غدای كرد و بڕیاره له‌گه‌ڵ هه‌ر چوار سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عێراق كۆببێته‌وه.
له‌وباره‌یه‌وه، حه‌سه‌ن جه‌باری، چاودێری سیاسی له‌میانی به‌شداریكردنی له گه‌شته هه‌واڵه‌كانی كاتژمێر 11:00ـی كوردستان24 رایگه‌یاند، سه‌ردانه‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی بۆ به‌غدا له كاتێكی زۆر گونجاو‌دا ئه‌نجامدرا، چونكه له ئێستادا په‌رله‌مانی عێراق ئاماده‌كاری بۆ په‌سه‌ندكردنی پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی ساڵی 2023ـی عێراق ده‌كات. سه‌ردانه‌كه كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر رێژه‌ی پشكی هه‌رێمی كوردستان له‌نێو بودجه‌ی گشتی ساڵی 2023ـی عێراقدا.
به‌گوته‌ی جه‌باری، كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام ئاماده‌یی ده‌ربڕیوه بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق، ئیستاش له‌سه‌ر كابینه‌ی محه‌ممه‌د شیاع پێویسته ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی بباته سه‌ر، كه له‌كاتی هه‌ڵبژاردنی وه‌كو سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق به گه‌لی كوردی داون، به‌تایبه‌ت له‌باره‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی مادده‌ی 140 و ناردنی به‌شه بودجه‌ی مانگانه‌ی هه‌رێمی كوردستان.