جووتیار عادل: سه‌ردانی سه‌رۆكی حكومه‌ت بۆ به‌غدا به‌رهه‌مدار بوو
K24 – هه‌ولێر:
جووتیار عادل، گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رایگه‌یاند، سه‌ردانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا ئاماژه‌یه‌كی گرنگه بۆ جددیه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و گوتیشی: بۆ پاراستنی كه‌شی ئه‌رێنی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ئاماده‌ین له هه‌ولێر پێشوازی له محه‌ممه‌د شیاع سوودانی بكه‌ین.
له میانی به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌ی باسی رۆژی كوردستان24، جووتیار عادل گوتی: سه‌ردانی شاندی حكومه‌تی هه‌رێم، له‌سه‌ر پێشنیازی سه‌رۆكی حكومه‌ت بوو بۆ ئه‌وه‌ی ئاگاداری وردی پرسه‌كه بێت و ئه‌گه‌ر گرفتێكیش هه‌بێت بتوانرێت به خێرایی چاره‌سه‌ر بكرێت.
گوتیشی: چه‌ند پرسێكی وه‌ك، یاسای بودجه، ده‌روازه سنوورییه‌كان و دۆسییه‌ی نه‌وت تاوتوێ كران و گفتوگۆی ئه‌رێنی هه‌بوو، خاڵی ناكۆكیش هه‌بوو، به‌ڵام توانرا له باره‌ی به‌شێك له خاڵه ناكۆكه‌كانی ئه‌و پرسانه تێگه‌یشتنی هاوبه‌ش بێته دی.
روونیكرده‌وه، له كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی حكومه‌تی ئیتیحادی هه‌ندێك خاڵی گرنگ یه‌كلاكرانه‌وه و هه‌ندێكی دیكه له خاڵه‌كان گفتوگۆی زیاتریان پێویسته.
هه‌روه‌ها گوتی: ئامانجی ئێمه ئه‌وه‌یه بگه‌ینه رێككه‌وتن، كۆمه‌ڵێك رێككار گیراوه‌ته به‌ر وه‌ك وردبینی له داهات و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران. له ناوه‌ڕاستی رێگه‌ین و هیوادارین ئه‌م كه‌شه ئارامه به‌رده‌وام بێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، كۆبوونه‌وه‌ی زۆر به‌رهه‌مداری له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای عێراق كرد، ئێمه بڕوامان به جددیه‌تی چاره‌سه‌ری كێشه‌كان هه‌یه و ئاماده‌ین پێشوازی له سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له هه‌ولێر بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین ئه‌و كه‌شه ئه‌رێنییه بپارێزین. داوا ده‌كه‌ین یاسای ئه‌نجوومه‌نی ئیتیحادی و یاسای نه‌وت و غازی ئیتیحادی ده‌ربچن.
دووپاتیكرده‌وه، له‌و بڕوایه‌داین هه‌رێمی كوردستان فاكته‌رێكی گرنگه بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان.
سه‌باره‌ت به چوارسه‌د ملیاره‌كه‌ش گوتی: چوارسه‌د ملیاره‌كه هه‌ندێك رێككاری ماوه و حكومه‌تی عێراق بڕیاری داوه ئه‌و بڕه پاره‌یه بنێرێت.